بهبهڵگهی ڤیدیۆییی خیانهتی جاشهکانی بنهماڵهی بارزانی و کوشتاری شۆڕشگێرانی ڕۆژههڵات، تکایه ئێوهش بڵاوی کهنهوه
لە ساڵی ١٩٧٩دا "واتە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران" ئیدریس بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ ئاغا و سەرۆک خێڵەکانی ناوچەی سۆما و برادۆست ساز دەکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەدا چی گوتەی ناشیرین هەیە ئاڕاستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی دەکات و داوا لەو سەرۆک خێڵانە دەکات کە فریوی قاسملو نەخۆن و دەڵێت: (هەر کەس فریوی قاسملو بخوات بە دەردی کارەساتی هەکاری دەچێت ، لەبەرئەوە ئێمە وەک بنەماڵەی بارزانی ڕێگە نادەین لە هیچ پارچەیەکی کوردستاندا شۆڕشێک بەرپا ببێت دوور لە دەسەڵاتی ئێمە). ئەم کۆبوونەوەیە پێش دەرهێنانی تەرمی مەلا مستەفا دەبێت کە پارتی کردییە بیانوو بۆ قەڵاچۆکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات ، یەکێک لەو ئاغایانەی ئامادەی کۆبوونەوەکەش دەبێت " ئیرەج ئاغا "ی گوندی " گومبەد" بوو کە یەکێک لە بەرپرسەکانی حیزبی دیموکرات دەبێت و تەواوی نهێنی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.
چەند ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەکە سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە ژێر ناوی "قیادە مۆقەتە"دا کەوتنە گیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هەڵبەت ئەم کردەوە چەپەڵەیان تەنها لە دژی لایەنێکی دیاریکراو نەبوو بەڵکو هاوشێوەی ئەنفالی بەعسیەکان هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە ئامانج و تا سەرەنجام بە لە ناوبردنی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتیەکان کۆتایی هات
No comments:
Post a Comment