[هۆلۆکۆست]
شەیدا بڵباس
حەفتا و یەک مۆم بۆ یادی شەش ،ملیۆن قوربانیت دادەگیرسێنم.
ئەی زەوی لەسورانەوە بکەوە!
ئەوا دیسان فەرمانە،..فەرمانە.
بەقامچی دەستی فیرعەون و بەیاسای بابلی و بەسورەتی ئەنفال و بەکوورەگازی هیتلەر و بەدژایەتی ٥٦ دەولەتی ئیسلام و ٢٢ ولاتی عەرەب وتا دوامنالی چەقۆ بەدەستی فەلەستینەوە،..فەرمانە.
کتێبەکانتان دەسوتێنن..پیانۆکانتان تێکدەشکێنن..ملک و ماڵ چیتر خاوەنی نیت، ئێوشبەتاک و بەکۆمەڵ وەک مێگەل بەرەو چارەنوسێکی مەرگەسات بەڕێچکە دەبەستن. دیسانەوە بەبۆیە لەسەردەرگاکانتان زەربکێشانە،..دیسانەوە بێدەنگی لەئاست مەرگی ئازادی و ویژدانە. بەس نازی و هیتلەر تاوانبارنین لەو کارەساتە گەورەیەی کەبەبەرچاوی هەموو نەتەوەکانی ئەوروپا بەسەریان هێنان! بەلکو گەلەکۆمەی بێدەنگی هەموویان بوو.
پێرێ بوو بەردەکانی ئەهرامتان سەردەخست و دوێنێ و بناغەی شارستانی یاسای مافی مرۆڤ و دیموکراسی ئەوروپاتان بنیات دەنا،..ئەمرۆش ئەمریکاتان بەقوول قوولەی ئاسمان گەیاند.
ئەی مرۆڤ بەسیەتی هەتا کەی! هێندە سڕیت لەئاست بێویژدانی، خۆ ئێمەش مرۆڤین وبەس!
ئەوا ئێستا ئیسرائیل خاکتانە، ئۆرشەلیم دەروازی خێری لێکردنەوە،دیواری سلێمان پەناتان،یاهودا چاوی لێتانەو، ئیوە و پارەو عەقل و ویژدان هاوکارتانە.
ئەوا ئێستا لەبەرامبەر دەروازەی دیموکراسی و هاواری ئازادی لەبێئاگایی ویژدانی مرۆڤ کەرنەڤالی بێدەنگی بۆ ساتێک دەکێشین و دوبارە ژیان ئاوەدان دەکەینەوە.
No comments:
Post a Comment