هەڕەشەى بێسەروشوێنکردنى چالاکانى مەدەنى و دژە کۆمارى ئیسلامى لە بەغدا بەردەوامە
▪️ ماوەیەکە میلیشیا شێعەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى خەریکى پاکتاوکردن و کوشتن و بێ سەروشوێنکردنى چالاکانى مەدەنى و لیدەرەکانى خۆپێشاندەکانن لە بەغدا!
▫️ تا ئێستا چەندین کەس بێسەروشوێن و کوژراون!
▫️ هەر لەم ماوەیە هەڕەشەیان لە عەلى مەگدام چالاکى دیار لە بەعدا کرد کە ڕۆڵێکى گەورەى لەسەر لیدەرى و بەڕێوەبردنى خۆپێشاندانەکانى بەغدا هەبووە.
▫️ ڕۆژى هەینى ڕابردوو ١٨ى پووشپەڕ، لە بەغدا بێ سەروشوێن کرا و تا ئێستا چارەنووسى نادیارى.
▫️ چالاکانى مەدەنى چەندین جار داوایان لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەی یکردوە کە میلیشیا و بەرپرسانى نایاسایی دەوڵەتى عێراق سزا بدەن!
No comments:
Post a Comment