هیزەکانی تالەبان بە هاوکاری سوپایپاسدارانی رژیمی ئیران و بە چەکی ئیران هیرەشی کردوتە سەر هیزەکانی ئەفغانستان
تاڵیبان دوو ژن فەڵاقە دەکەن؛ لەبەر ئەوە لەماڵ وەدەر کەوتوون.
▪️یەکێک لە ژنەکان دەڵێت بەخوا نان لە مالێ نەبوو، هاتم نان بکڕم .
قەندەهار لە بەربەرەکانی تەسلیم بوون
▪️تاڵیبان برا و هاومەسلەکی کۆماری ئیسلامی، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٩٠% پانتایی ئەفغانستان دا گرت.
تاڵیبان لە شیرین تگابی فاریاب ئەم یاساگەلەی ڕاگەیاند
▪️ژنان بۆیان نییە بەبێ مەحرەمیان لە ماڵ دەر کەون، پیاوان مافی سافکردنی ڕیش و سمێڵیان نییە، دوکانداران بۆیان نییە جل و کەلوپەلی میکیاج بە ژنان بفرۆش، فرۆشتنی مریشکی بیانی حەرامە، پیاوان دەبێت پێنج فەرز لە مزگەوتەکان ئامادە بن
▪️ڕۆژنامەی کەیهان: تاڵیبان چاک بوونەتەوە
ڕیسوایی پاڵپشتیی ماڵی و چەکداری کۆماری ئیسلامی لە گروپی تیرۆریستی تالیبان
▪️تەلەڤزیۆنی ئەفغانستان پەردەی لە پاڵپشتییە ماڵی و چەکدارییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵگرت.
▪️به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ، تەلەڤزیۆنی ئەفغانستان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە هەواڵدەریی ڤالستریت جورنال لەزاری فەرماندەیەکی تیرۆریستی تالیبان لە سنووری ئێران و ئەفغانستان گوتی: کۆماری ئیسلامی چەک و چۆڵی سووک و قورسی گروپی تیرۆریستی تاڵیبان دابین دەکات و مووچەی مانگانەی بۆیان بڕیوەتەوە.
▪️تەلەفزیونی ئەفغانستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پاڵپشتیی تاڵیبان دەکات و مانگانە بە هەر تالیبێک ۶۰۰ دۆلار مووچە دەدات.
▪️بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فەرماندەی گرووپی تیرۆریستی تاڵیبان کە دەسبەسەرە، گوتویەتی: کۆماری ئیسلامی چەندین ناوەندی فێرکاریی سەربازی لە تاران، مەشهەد، کرمان و زاهێدان بۆ فێرکردنی ئەندامانی تالیب پێکهێناوە.
▪️بەرپرسانی کۆماریی ئەفغانستان و سەرپەلەکانی تاڵیبان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشڤەچوونی ئامانجەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان یارمەتی چەکداری و ماڵییان دەکات.
No comments:
Post a Comment