دلێر شامحەمەدی بۆ گرتنگەیەکی شاری سنە ڕاگوێزرا
▪️دلێر شامحەمەدی، هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەرکراو خەڵکی دیواندەرە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا.
▪️دلێر شامحەمەدی، تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی "دەڕەئەسپی" دیواندەرە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ساڵی ۱۴۰۰ی هەتاوی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرا.
▪️ئەم هاووڵاتییە پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کراوە.
▪️سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، بەدواداچوونەکان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و دامەزراوەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەری بنەماڵەی ناوبراو نییەن و چارەنووسی نادیارە.
▪️تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
No comments:
Post a Comment