برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە دەڤەری بانە
▪️دوو کۆڵبەر خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە خاڵێکی سنووری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
▪️ ڕۆژی شەممە ۱۹ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە "نەنۆڕی" بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “موختار” و “میکائیل” یان بەسەختی بریندار کرد.
▪️ موختار خەڵکی گوندی منیجڵان، چەنە و دەم و ددانی و میکائیل خەڵکی گوندی کانی بناو لاقی بریندار بووە.
▪️ئەم دوو کۆڵبەرەیان بۆ چارەسەری برینەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی شاری بانە و لە ژێر چاودێریی پزێشکی دان
No comments:
Post a Comment