هاووڵاتییەک خەڵکی سەحنە خوشک و برا و خوشکەزاکەی خۆی دایە بەر دەسڕێژی گوللە
پیاویکی خەڵکی سەحنە سەر بەپارێزگای کرماشان، بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەسەر میرات، خوشک و برا و خوشکەزایەکی بچووکی خۆی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا خوشک و براکەی کوژراون و خوشکەزاکەیشی بریندار بووە.
▪️سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، پیاویکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی "کیانووش عەزیزی" تەمەن ٤٨ ساڵ لە گەڕەکی سی مەتری ئەو شارە هەڵیکۆتاوەتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی "فریشتە عەزیزی" تەمەن ٣٥ ساڵ و برایەکی بە ناوی "میلاد عەزیزی" تەمەن ٣٠ ساڵی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانی.
▪️هەروەها منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵانی فریشتەش بە هۆی ئەو دەستڕێژەە سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراوەتەوە.
▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش بە هۆی کێشەی میرات خوشک و براکەی کوشتووە و ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
No comments:
Post a Comment