Pages

Ads 468x60px

14 Aug 2013

(دەوڵەتێ كوردی دادمەزرێت)



(دەوڵەتێ كوردی دادمەزرێت)
دەوڵەتی ئیسرائیل دەتوانێ باشترین هاوپەیمان بێ بۆ کورد
فاکتۆره سیاسییەکان ئێمه پێکەوه گرێ دەدات. ئێمه دوو نەتەوەین وەکوو کورد و یەهوود که بەدرێژایی مێژوو زوڵممان لێکراوه. ژینۆساید و ئەنفال کراوین. مافمان خوراوه. له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین. تا رادەیەک دراوسێین. دراوسێیکانمان دوژمنانمانن، کەوابوو دەکرێت باشترین هاو پەیمانی ئێمه وەک کورد له ناوچەکەدا دەوڵەتی ئیسرائیل بێت.

ناتۆ دەوڵەتی کوردی دادەمەزرێنێت
حەسەن كەونی شارەزای توركی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا جەختیكردەوە كە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) خوازیارە دەوڵەتێكی كوردی دابمەزرێت، بەمەرجێك لەسەر بنەمای ئیسلامی نەبێت و لە بەرنامەیدا بێت زیاتر گرنگی بە پاراستنی ئیسرائیل بدات نەك نەوت.
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (ایدنلك) ی توركی، حەسەن كەونی ناتۆی تۆمەتباركرد بە سەپاندنی كۆنفیدڕاڵی لە توركیادا، ئاماژەی بەوەشدا كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی هەوڵدەدات هاوبەشی زیاتری هەردوو دەوڵەتی روسیا و چین هەبێت و پلان دادەنێت بۆ بەكارهێنانی توركیا لەو پەرەسەندنەدا، لەوپێناوەشدا واشنتۆن داوا لە توركیا دەكات و ناچاری دەكات پەیوەندی باشتر دروست بكات.
كەونی وتیشی: لەئێستادا گرنگیدانی واشنتۆن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە وڵاتی میسردا چڕبۆتەوە نەك سوریا، ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت بارودۆخی جیهان رێكبخاتەوە، لە هەمان كاتدا هەوڵدەدات كڵێشە و پەیكەرێك دروست بكات كە دژ بە بە بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسرائیل نەبێت لە ناوچەكەدا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates