Pages

Ads 468x60px

18 Aug 2013

"هێرشی بەربڵاو"ی جیهادیستەکان بۆ ناوچەی سەرێ کانی


"هێرشی بەربڵاو"ی جیهادیستەکان بۆ ناوچەی سەرێ کانی
NNSROJ/AFP: چالاکوانێکی کوردی سەر بە "ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە سووریا"، دوای هێرشێکی لایەنگرانی ئەلقاعیدە بۆسەر شارێکی نزیک سنووری تورکیا، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، حەڤدە کەس کوژران کە دوویان کارمەندی فریاگوزاریی پزیشکی بوون.

جیهادیستەکانی سەر بە ئەلقاعیدە، کە مانگی ڕابردوو لەلایەن کوردەکانەوە لە شاری سنووریی "سەرێ کانی" وەدەر نرابوون، رۆژی هەینیی ڕابردوو هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان دەست پێکردووە کە تا ئێستاش [شەممە ١٧ی ئاگوست] بەردەوامە.

چالاکوانەکە، کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندیی بە پەیامنێری بەیرووتی ئاژانسەکەوە کردووە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لە شەڕەکانی ئەو دوو رۆژەدا چوار ئەندامی "یەکینەکانی پاراستنی گەل"، یازدە چەکداری سەر بە ئەلقاعیدە و دوو کارمەندی فریاگوزاریی پزیشکیش کوژراون.

ڕاگەیەنرا کە دوای ئەو هێرشە نوێیەی جیهادیستەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە تورکیا کردووە. 

بە گوێرەی ئاژانسەکە جیهادیستەکان هەروەها لە ناوچەی "حومس"یش هێرشیان کردۆتە سەر گەڕەکێکی مەسیحییەکان کە لە دەست میلیشیاکانی نزیک لە بەشار ئەسەد دایە و شەش کەسی بێچەک و پێنج چەکداری سەر بە ڕژیمیان کوشتووە.

چالاکوانەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە زیاتر لە ٢٦٠ کوردی بێچەک، کە پێشتر لە گوندەکانی دەوروبەری "گرێ سپی" و دەوروبەریدا لە لایەن جیهادیستەکانەوە بە بارمتە گیرابوون، تا ئێستاش ئازاد نەکراون. 

بە گوێرەی ئاژانسەکە تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان لە گوندەکانی دەوروبەری سەرێ کانی و تل حەلەف درێژەی هەیە. 

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=5568&ID_map=23

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates