Pages

Ads 468x60px

25 Aug 2013

ئیسرائیل و ئێران و سوریا


وه‌زیره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کابینه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیل داوای وه‌ڵامێکی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ قسه‌

 و باسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ سوریادا که‌ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل به‌ تاوانێکی تۆقێنه‌ر ناودێری کردووه‌.

به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی گوتووه‌ ناکرێت ئه‌م ڕه‌وشه‌ به‌رده‌وام بێت.

زیپی لڤینی، وه‌زیری داد له‌ ئیسرائیل به‌ ڕادیۆی وڵاته‌که‌ی گوتووه‌ وه‌ڵامی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر قسه‌ و باسی به‌کارهێنانی گازی ژه‌هراوی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ به‌کارهێنانی زیاتری چه‌کی کیمیایی هه‌روه‌هاش کاریگه‌ری زیاتریشی ده‌بێت بۆسه‌ر باری ئاسایشی وڵاتی ئیسرائیل.

وه‌زیری کاروباری موخابه‌راتیی ئیسرائیلیش به‌ ڕادیۆی له‌شکری وڵاته‌که‌ی گوتووه‌ هێرش کردن پێویستی به‌ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌شڵێت ده‌رفه‌تی هێرشی سوریا بۆسه‌ر ئیسرائیل که‌مه‌ وه‌ک کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری بڕیاری ئه‌مریکا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته‌ له‌شکری ئیسرائیل ئاماده‌یی هه‌بێت.

نه‌ به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ و نه‌ هیچ یه‌کێکیش له‌ وه‌زیره‌کانی کابینه‌ ئاماژه‌یان به‌ چۆنیه‌تی وه‌ڵامی ئه‌مریکا نه‌کردووه‌.

ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تاووتوێی بژاره‌ی له‌شکری ده‌کات.


هاوکات سه‌رکرده‌یه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاهی ده‌دات به‌ ئه‌مریکا له‌سه‌ر شییانه‌کانی هێرشی له‌شکریی بۆسه‌ر ڕژێمه‌ هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق.
ئاژانسی نیمچه‌ فه‌رمی فارس که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا له‌ زاری ژه‌نه‌راڵ (مه‌سعود جه‌زایری) ه‌وه‌ ده‌ڵێت "پێشێلکاریکردنی هێڵی سور له‌ سوریادا به‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر کۆشکی سپی". 

ژه‌نه‌راڵ جه‌زایری هیچ ورده‌کاریه‌کی تری باس نه‌کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت گوتوویه‌تی واشنتۆن باش ئاگاداری ئه‌و هێڵه‌ سوره‌یه‌  و ده‌شڵێت شه‌ڕی سوریا ئه‌نجامی پیلانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری ناوچه‌که‌یه‌  وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates