Pages

Ads 468x60px

20 Jun 2014

نامەیەکی کراوە لە سکرتێری گشتی پارتی ناسیۆنالیستی کوردەوە بۆ سەرۆکی باشوری کوردستان بەڕێز مەسعود بەرزانی.



نامەیەکی کراوە
لە سکرتێری گشتی پارتی ناسیۆنالیستی کوردەوە بۆ سەرۆکی باشوری کوردستان بەڕێز مەسعود بەرزانی. 
بەڕێز سەرۆک لە کانگای دڵمەوە کارە گەورەکانت دەنرخێنم و ڕیزی بێپایانم هەیە بۆ هەستی نەتەوایەتی و ماندونەناسیت.


 بەڵام تکایەکم لە بەڕیزتان هەیە کە پرسی کۆنفیدراڵی وەلاوەنێن و بەسەریدا بازدەن و یەکسەر پرسی سەربەخۆی کوردستان بجوڵیین،چونکە هیچ کاتێک لە ئێستا گونجاوتر نییە بۆ جیابونەوە لە عیراقێکی وردو خاش بوو گلاو بە چەندەها کێشەوە کە چارەسەریان لە مەحاڵ نزیک بوەتەوە.
سەرۆکی هێژا دڵنیام بە ڕێزت دەزانی کە مافی ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی و کونفیدراڵی .......... تەنها ڕەوایدانە بە داگیرکەر و جوانکاریە بۆ داگیرکاریەکەی، بۆیە خوازیارم لە بەڕیزتان کە بازدەن بەسەر کۆنفیدراڵیدا. بۆ ئەوەی گەلێکی ژێر دەستە بە سەربەخۆی بگا پێویست ناکا هەموو ئەو قۆناغانە پەی بکا، کە لە ئۆتۆنۆمیەوە دەست پێبکا و کۆنفیدڕالی دوا قۆناغی پێش سەربەخۆی بێ. تەیموری خۆرهەڵات و باشوری سودان بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو قۆناغانە ببڕن گەشتن بە سەربەخۆی،بۆیە تکات لێدەکەین کە کات و زەمینە زۆر گونجاوە بۆ سەربەخۆی و با بە پرسی کۆنفیدراڵی خۆمان لە ڕیگا سەرەکیەکە دور نەخەینەوە کە سەربەخۆیی کوردستانە .
ئەشرەف هاشمی
سکرتێری گشتی پارتی ناسیۆنالیستی کورد
www.pnkurd.com
٢٠/٦/٢٠١٤

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates