Pages

Ads 468x60px

10 Jun 2014

هێزەکانی یەپەگە، دەروازەی ڕەبیعییەیان کۆنترۆڵ کرد و جێگای هێزە هەڵاتووە عێراقییەکانیشیان پڕکردەوە


هێزەکانی یەپەگە، دەروازەی ڕەبیعییەیان کۆنترۆڵ کرد و جێگای هێزە هەڵاتووە عێراقییەکانیشیان پڕکردەوە

لەسەر سنووری نێوان نەینەوا و رۆژئاوای کوردستان یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG لەدۆخێکی ئاساییدان و لەسەر سنووری نێوان تلکۆچەر ـــ رەبیعە جموجۆڵی گروپە چەتەکانی داعش نیە .


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستکەوتوون ، ئێوارەی دوێنێ ٩ی حوزیران ھێزەکانی سوپای ئێراق بارەگانیان لەنزیک دەروازەی سنووری رەبیعە کە دەکەوێتە بەرەدەم شاری تلکۆچەری رۆژئاوای کوردستان جێھێشتوون . هێزەکانی یەپەگە، ڕایانگەیاند"  لەئێستادا دەروازەی سنووری تلکۆچەر و رەبیعە کە دەکەوێتە بەرامبەری شاری تلکۆچەر لەژێر کۆنترۆڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و ھێزەکانی پێشمەرگەدایە .
پەیامنێری پێنوسەکان لەدەروازەی سنوورەکەوە رایگەیاند کە دۆخی ئەو دەڤەرە ئارامە و ھەتا (١٥ــ٢٠) کلیۆمەتر لەدووری ئێمەش ھیچ جموجۆڵێک نیە . راگەیەندراکە یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG ھێزەکانی خۆی لەھەرێمەکە زیاد کردوون و لەحاڵەتی ئامەدەباشیدایە بۆ ھەر رووبەرووبوونەویەک".
پاش چۆڵکردنی ئەو ناوچەیەش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە، یەپەگە، بەتەواوی کۆنترۆڵی کرد و بۆ پارێزگاریکردن لە سنووری کوردستان، هێزەکانیان بەو ناوەدا بڵاوکردۆتەوە و لەئامادەباشیدان بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەك
رەبیعە و تلکۆچەر بەرلەئێستا لەدەستی چەتەکانی داعشدابوون و وەک ناوەندێک بۆ ھێرشەکانیان بەکاردەھێنا . بەلام لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە ٢٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ تلکۆچەر بەتەواوی رزگارکرا . دەروازەی سنووری رەبیعە لەبەرامبەر تلکۆچەری کەوتە دەستی ھێزەکانی ئێراق

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates