Pages

Ads 468x60px

12 Jun 2014

داعش چیە و مەبەست لە پێکهێنانی چ بوو؟



داعش چیە و مەبەست لە پێکهێنانی چ بوو؟
دوای گۆڕانی راپەرینی دێموکراسیخوازیی گەلانی سوریە لە خەباتی هێمن و مەدەنییانە بۆ خەباتی چەکداریی، کە دیارە ئەویش کاردانەوەی خەڵک بوو لە بەرامبەر توندوتیژیی رژێمی بەشار ئەسەد، خەڵک دەگەڵ دیاردەی بوونەوەرێکی دڕندەی وەک داعش ئاشنا بوون.


 ئەوەی راستی بێ داعش کاردانەوەی رژێمی ئێران و رووسیە بۆ سڵەماندنەوەی وڵاتانی ئەمریکا و ئوروپایی بوو بۆ پێشگرتن لە رووخانی رژێمی ئەسەد. بەڵام ئێران هاوکات کە هێزی حیزبوڵا و سپای پاسدارانی بە شیوەی رەسمی دەناردە شەڕی سوریە، لەولاشەوە داعشی سازکرد بۆ ئەوەی درز بخاتە ریزی بەرهەڵستکارانی رژێمی ئەسەد و لە باشترین حاڵەتدا، بێ پشتیوان هیشتنەوەی ئەو بەرهەڵستکارانە. بەداخەوە ساویلکەیی و خۆدزینەوەی ئەمریکا و باقی وڵاتانی رۆژئاوایی، راست ئەوەی لێکەوتەوە کە رۆژئاوا لە لێدانی رژێمی ئەسەد پاشگەز بووەوە و سوریە بووە شەڕگەیەک کە ئیدی سەگ ساحەبی خۆی ناناسێ و کەس نازانێ کێ دەگەڵ کێ شەڕ دەکا. بەڵام بۆ شاردنەوەی دەستی ئێران لە پڕۆژەی داعشدا، ئێران توانیویەتی سپای پێکهێنەری داعش لە کۆنە بەعسییەکانی عێراق، موسوڵمانە توندرەوە سونییەکان و هێندێک شینە موسوڵمانی کورد سازکا. ئێستا کە لە سوریە نەڕووخانی رژێمی ئەسەدی تا ئێستا مسۆگەر کردووە، ئەمجار بایداوەتەوە سەر عێراق و راست ناوچە سوننی‌یەکانی عێراقی داوەتە بەر پەلامار و دەزانێ ئەو ناوچانە جیرانی کوردن و بەرنامەی ئەوەیە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکێشێتە ناو شەڕێکی درێژخایەن و تاقەت پڕووکێن. واتە ئێستا کە رژێمی عێراق ناتوانێ راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر کوردستان، داعش ئەو کارەی بۆ دەکا و مالیکی و ئێرانیش تێیانهەڵدەروانن. ئەگەر ئەمریکاش زۆر دەخەمی عێراق دایە با بۆخۆی بێت و عێراق بپارێزێ.
بەکورتی داعش، بیر و پارەی رژێمی شێعەی ئێرانی و جەستەی موسوڵمانی سوننی‌یە بۆ پاراستنی دەسەڵات و هێژمۆنیی رژێمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا. کورد دەبێ زۆر وشیار بێ و کاری بەو شەڕە نەدابێ و تەنیا ناوچەکانی خۆی بپارێزێ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates