Pages

Ads 468x60px

29 Jun 2014

پەیوەندی باش بەڵام نهێنی لە نێوان ئیسرائیل و کوردەکاندا.




پەیوەندی باش بەڵام نهێنی لە نێوان ئیسرائیل و کوردەکاندا.

ئیسرائیل و کورد پەیوەندی باشیان هەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
ئەبینین کە دەوڵەتی عێراق نوقمی دەریای خوێن بووە و لە سەرە مەرگدایە،لە هەمان کاتدا کوردەکان تا دێت خاکی زیاتر ئەخەنە ژیر دەسەڵاتی خۆیانەوە ،ئەو ناوچانەی کە بە نەوت دەوڵەمەندن بە تایبەت کەرکوك ،کوردەکان بە درێژایی چەندین ساڵ ئومێدیان ئەوەبو کە بە ئاشتیانە چارەسەری کێشەکانی ئەو ناوچانە بکەن.کوردەکان نابێت چیتر چاوەڕوانی ئەوە بکەن کە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت .

چونکە لە دوای دروستبونەوەی عێراقی نوێوە چاوەروانی کردن نەك عاقڵانە نەبووە بەڵکو هەمیشە کێشەشی بە دوای خۆیدا هێناوە .بۆیە نابێت بە هیچ شێوەیەك کوردەکان چاوەروانی ئەم یان ئەو بن .
هەنگاوی ئایندەی کوردەکان پێویستە ئەوە بێت کە بە دوای کڕیاری زیاتردا بگەڕێن تا نەوتەکەیانی پێ بفرۆشن ،وەك چۆن هەفتەی ڕابردوو بینیمان کە نەوتی کوردستان گەشتە بەندەرەکانی ئەشکەلۆن لە باشوری ئیسرائیل،ئەم هەنگاوەی کورد و ئیسرائیل جێگای سەرسورمان نەبو بۆ هیچ لایەك بە تایبەت ئەوانەی کە بە وردی چاودێری پەیوەندییە نهێنییەکانی کورد و ئیسرائیل ئەکەن .
پەیوەندی نێوان کورد و ئیسرائیل لە ساڵانی شەستەکانەوە زیاتر گەرم و گوڕی بە خۆیەوە بینی کاتێك دەزگای مۆساد کارمەندی خۆی رەوانەی ئەو ناوچانە ئەکرد کە لە ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی کوردا بون بۆ کارکردن و هاوکاری کردنی پێشمەرگەش .
چەن ساڵێك پیش ئیستا پەرتوکیك بلاوکرایەوە بە زمانی کوردی و عەرەبی کە دەری ئەخات کورد و جولەکە تەنها دراوسێیەتی نەیبەستونەتەوە بەیەکەوە بەڵکو وەك دەوترێت هەردولایان دەچنەوە سەر یەک ڕەچەلەك ئەویش ڕەچەڵەکی حەزرەتی ئیبراهیمە چونکە کورد حەزرەتی ئیبراهیم بە کورد لە قەڵەم ئەدەن .بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە پشتگیری زیاتر نزیکبونەوەی کورد و ئیسرائیل ئەکەن پێیان وایە کە تەنها بەرژەوەندی ئابوری لێکیان نزیك ناکاتەوە بەڵکو زۆر شتی تر هەن کە ئەم دوو ولاتە لەیەکتر نزیك ئەکاتەوە بۆ نمونە ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی تەواوی وەرگرێت ئەوا ئەوکات تەوازنی هێز لە ناوچەکەدا گۆرانی بەسەردا دێت و لە بەرژەوەندی هەردولاشدایە .یان ئەوەی ئیسرائیل کاری بۆ ئەکات هەمان شتە کە کوردەکان خەونی پێوە ئەبینن ئەویش دیموکراسیەت و کۆمەڵگگای مەدەنیەتە کە ئەمڕۆ لە کوردستانی سوریاشدا کوردەکان کاری بۆ ئەکەن ،ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێك کورد و ئیسرائیل لێکتر نزیك ئەکاتەوە ئەوەیە کە هەردوکیان خاوەنی یەك دوژمنی هاوبەشن کە ئەویش عەرەبە.
نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت کە ئێران لە تەنیشت کوردستانەوەیە و ولاتێکیشە لە ڕوی ئابوری و سیاسییەوە بۆ کوردەکان گرنگە ،بۆیە لە سەر ئیسرائیل پێویستە کە لەسەر خۆ درێژە بە پەیوەندییەکانی بدات لەگەڵ کوردستاندا .
کسینا سڤێتلۆڤا ،شارەزای ولاتانی عەرەب و ئەندامی دەزگای میتڤیم کە تایبەتە بە سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates