Pages

Ads 468x60px

26 Jun 2014

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەوڵەتی کوردی دادەمەزرێ




وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەوڵەتی کوردی دادەمەزرێ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێی راگەیاند ’لەکۆتاییدا عێراق دابەش دەبێ و دەوڵەتی کوردیش دادەمەزرێ’.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەڤیدۆر لیبەرمان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە لە پاریس ئەنجامیان داوە گوتویەتی ’عێراق لەبەرچاوی ئێمە پارچە پارچە دەبێت، پێ دەچێت دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دواجار رابگەیەنرێت’. ئەم دانیشتنەش لەدوای سەردانەکەی کێری دێت بۆ عێراق کە چەند سەعاتێک لە بەغدا مابوویەوە پاشان هاتبوویە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی دی پێکەوە کۆبوونەوە و کورد بە راشکاوی پێیان گوت کە بە ویلایەتی سێیەمی نوری مالیکی رازی نابن.
دوێنێش شیمۆن پێرێز سەرۆکی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا داوای لێ کرد پشتگیری لە دەوڵەتی کوردی بکات. ھەروەھا پیرێز گوتی ’پێدەچێ تورکیا پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان بکات، ئەمەش بەهۆی ئەو هەماهەنگییە بازرگانی و نەوتییەی لەنێوانیاندا هەیە’.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلیش بە رۆیتەرزی گوتووە ’ھەرکاتێ کورد دەوڵەتی خۆی رابگەیەنێ ئیسرائیل راستەوخۆ دانی پێدا دەنێ’.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates