Pages

Ads 468x60px

30 Jun 2014

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدى HDP یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا


سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدى HDP یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا
ANF - 
ئه‌مرۆ پارتى دیموکراتى گه‌لان HDP ده‌رباره‌ى ده‌ستنیشانکردنى کاندیدى پارته‌که‌یان بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کۆنفراسێکى رۆژنامه‌وانى سازکرد . HDP به‌شێوه‌یه‌کى به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشى وه‌ک کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌ستنیشان کردووه‌ .

کۆنفراسى رۆژنامه‌وانى HDP له‌ هۆتێل پالاسى شارى ئه‌نقه‌ره‌ به‌رێوه‌چوو و له‌کاتى کۆنفراسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا پلانکارتێک به‌نوسینى ( کاندیدى گه‌ل و گۆرانکارى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشه‌) هه‌ڵواسرابوو و به‌مه‌ش به‌ته‌واوى دیاربووکه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدى HDP یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا .
له‌کۆنفراسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ راگه‌یاندنه‌کانى تورکیا و ده‌ره‌وه‌ به‌شداربوون و رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا کاندیدى HDP بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له‌لایه‌ن سه‌رۆکى دیوانى HDP گه‌نجچاى گورسه‌ى ئاشکراده‌کرێت .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates