Pages

Ads 468x60px

16 Feb 2016

هیچ کوردیک دژی درۆست بوونی دەولەتی کوردی نییە و درۆست بوونی دەولەتی کوردی هیوای هەموو کوردەیکە و باسی درۆست بوونی دولەتی کوردی بەس بە قسە کردن نابیت دەبیت هەنگاوی ئەرینی بوو درۆست بوونی دەولەتی کوردی بنین.


هیچ کوردیک دژی درۆست بوونی دەولەتی کوردی نییە  و درۆست بوونی دەولەتی کوردی هیوای هەموو کوردەیکە و باسی درۆست بوونی دولەتی کوردی بەس بە قسە کردن نابیت دەبیت هەنگاوی ئەرینی بوو درۆست بوونی دەولەتی کوردی بنین.


و درۆ کردن لە گەل خەلکی کوردستان وفریودانی خەلک و یاری کردن بە هەستی نەتەوایەتی  خەلک خۆی بووخۆی نەوعیک خەیانەتە بە هەستی نەتەوایەتی  گەلی کوردستان.
ئەوەتی کە من لە بیرمە مسعود بارزانی و تاقمەکی باسی درۆست بوونی دەولەتی کوردی دەکەن بەلام لە راستیەدا هەر هەمووی درۆ دەلسە بووە و بوو یاری کردن بە هەستی نەتەوایەتی و شاردنەویی راسیتەکان و چەواشەکردنی رای گەشتی بووە و فیرکردنی نەوەی داهاتووی گەلی کرد بە درۆ کردن بووە.
تا ئیستا هیزی پیشمەرگەی کوردستان یەکی نەگرتووە تا ئیستا میلیشیای حیزبی دەوری تایبەتی دەبینیت لە هەریمی کوردستان.
تا ئیستا نە یەکیەتی و نە پارتی نەهاتوون داوایی لێبۆردن لە گەلی کوردستان بکەن لە مەر شەری براکۆژی و بەکوشتن دانی نیزیکی ٢٠٠٠٠ هەزار کەس لە خەلکی باشووری کوردستان.
تا ئیستا سەرکردەکانی باشووری کوردستان نەیانتوانییووە مهەندیسی وەزە کارەبا لە زانکو کاندا فیر بکەن٢٥ سالە باشووری کوردستان ئازادە پیم نالێن چیتان کردوە؟ دیارە هەر خەریکی دەزی کردن دەژایەتی یەکتری کردن بوون نەتان پرژیاوەو کات تان نەبوووە کە بە فریای قسە درۆەکانی خۆتاندا بگەن..
ئیووە توانایی دابین کردنی وەزەتان نییە (کارەبا) بوو خەلکی کوردستان  و ئیووە توانای دابین کردنی ژیانی بیژویی ئاسایی خەلکی کوردستانتان نییە بە چی رویەکەوە باسی درۆست بوونی دەولەتی کوردی دەکەن؟ چوون دەتوانن دەولەت درۆست بکەن لە کاتیکدا توانای بریووەبردنی دەولەتی کوردیەتان نییە  شەرم لە خۆتان ناکن ئەوندە درۆ ئەکەن؟
پێم نالین بوو چی درۆ ئەکەن؟ ئیووە توانایی دابین کردنی موچەی کارمەندانی فەرمانگەکانتان نییە وتوانایی دابین کردنی موچەی ماموستاکانتان نییە پێم  نالێن چوون دەتوانن دەولەتی کوردی درۆست بکەن؟ ئیووە لە ماویی ٢٥ سالدا نەتان توانیووە دو کارناسی ئابووری بنیرنە زانکوکانی وەلاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا چوون دەتوانن دەولەتی کوردی درۆست بکەن؟
بەسە ئابرویی خۆتانتان بردوە ئابرویی کوردیشتان بردوە خۆتانتان بی قیمەت کردوە ئەوندە درۆتان کردوە و لە عینی کاتیشدا هیوای خەلکی کوردستانیشتان کوشتووە هەستی نەتەوایەتی خەلکی کوردستانتان کوشتووە.



No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates