Pages

Ads 468x60px

29 Feb 2016

ئەندامیکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وەلاتی نەرویژ بە شیوازەیکی گوومان ئاویی کۆژرا


ئەندامیکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وەلاتی نەرویژ بە شیوازەیکی گوومان ئاویی کۆژرا


ئاگاداری بنەماڵەی نەمر کاک مەحموود خاس بۆ هەموو دۆستان و ئاشنایان و خزمان!
وەک ئاگادارن دوای ئەوە کە هەواڵی جەرگبری باوکمان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ – ٠٢ – ٢٠١٦ لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان دا بڵاو بۆوە، دۆست و ئاشنا و خزمان لە نێوخۆی وڵات بە گشتی و دەرەوەی وڵات و نۆروێژ بە تایبەتی لە ڕیگای جۆراوجۆرەوە هاوخەمی خۆیان دەربریوە و هاوکاتیش پەیوەندیان پێوە گرتووین، کە ئەوە نیشانەی گەورەیی باوکی نەمرمانە و بە پەیوەندی‌یەکانتان باری قورسی سەر شانتان سووکتر کردووین، هەر بۆیە لە ڕێگای ئەم نووسینەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە سرنج بدەنە داواکاری ئێمە کە لەو چەند دێرەی خوارەوەدا ئاماژەمان پێداوە.
هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بابی خۆشه‌ویستمان!
دۆستان و خۆشه‌ویستان‌!
ئێمه‌ ئێستا روبه‌روی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن بووینه‌وه‌، هیچ زانیاریمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و کاره‌ساته‌ جەرگبڕە نییە، هەر بۆیە ده‌بێ سه‌بر بگرین و چاوەروان بین، تا ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی وەک پۆلیس لێکۆلینه‌وەکە‌ ته‌واو ده‌کات.
ئێمه‌ وەک ئەندامانی بنەماڵەی نەمر کاک مەحموود خاس، دڵنیاین له‌ بێتاوانی بنه‌ماڵه‌که‌مان و هەروەها باوه‌ڕی ته‌واومان به‌ دادگا و پۆلیس و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی دیکەی وڵاتی نۆروێژ هه‌یه‌ و هەر بۆیە هیوادارین به‌ زوترین کات بکوژ یا بکوژانی بابمان لە ڕێگای یاسا و لێکۆلینەوەی گشتی دا ئاشکرا بکرێت.
خۆشه‌ویستان!
هۆی بێده‌نگی ئێمه‌ منداڵەکانی کاک مەحموود تەنیا دووری لەیەکتر بووە. ئێمه‌ له‌ کاتی گونجاو دا و دوای تەواوبوونی دۆسیە و لێکۆلینەوەکان هەوڵ دەدەین پرسه‌یه‌ک که‌ شایسته‌ی که‌سایه‌تی و خۆشه‌ویستی باوکمان بێت داده‌نێین و به‌ هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یێنین.
رێز و حورمه‌ت بۆ هاوده‌ردیتان
ئەندامانی بنەماڵەی نەمر مەحموود خاس
٢٨ – ٠٢ – ٢٠١٦
http://www.giareng.com/…/1738-%D8%A6%D8%A7%DA%AF%D8%A7%D8%A…

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates