Pages

Ads 468x60px

16 Feb 2016

ئەمشەو سێ سەرکەوتنی مێژوویی دیکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کورد تۆمارکران.


ئەمشەو سێ سەرکەوتنی مێژوویی دیکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کورد تۆمارکران.

سەرکەوتنی یەکەم ـ ئەمشەو بەکاتی کوردستان ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی بەکۆدەنگی بڕیاری بۆ ڕاگرتنی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەڕڤانەکانیدا.ئەوەش بۆ یەکەم جارە بەهۆی کوردەوە ئەنجومەنەکە بڕیارێک لەدژی تورکیا دەردەکات و تورکیاش ناچارە پابەندی بێت، ئەگینا خرابی بەسەردێت و لەوەی ئێستای زیاتر ڕسواتر دەکرێت.
سەرکەوتنی دووەم ـ بۆ یەکەم جار لە مێژوی کوردا، نوێنەرایەتی هێزێکی سەربازی کوردی لە وڵاتێکی دەرەوە بەفەرمی کرایەوە.
ڕاگەیەندرا، لە پراگی پایتەختی چیکیا،بەئامادەبوونی فەرماندەی یەپەژە نەسرین عەبدوڵا، و چەندین گەورە بەرپرسی حکومی و سەربازی چیکی ،نوێنەرایەتی یەپەگە و یەپەژە لەو وڵاتە دەکرێتەوە.
سەرکەوتنی سێهەم ـ گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسودی حەلەب،کە چەندین ساڵە لەلایەن تاقمە چەتەکانی بەرەی نوسرە و ئەحرار شام و هێزەکانی ڕژێمی ئەسەدەوە گەمارۆ دراوە و هێرشی دژوار دەکرێتە سەری ، ئەمشەو شەڕڤانان لە بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکەکەوە گەمارۆکەیان شکاند و چەتەکانیان وانەیەک دایاوە کە قەد بیریان نەچێتەوە.
بەگوێرەی زانیاری بەدەستخراو، شەڕڤانای ئازادی و وێڕای ئەوەی گەمارۆی سەرگەڕەکەیان شکاندوە، بەشێکی زۆری گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفیەشیان لە چەتەکان پاکردوەتەوە و گەشتونەتە شاڕێی خالدی کوڕی وەلید و ئێستا تەنها 15 کیلۆمەتر لە ناوچە ئازادکراوەکانی کانتۆنی عەفرینەوە دوورن و چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە لەیەک بدرێنەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates