Pages

Ads 468x60px

29 Feb 2016

ئیرهابی دەوڵەتی تورک بۆ پەرلەمانتارێکی بەریتانی..


ئیرهابی دەوڵەتی تورک بۆ پەرلەمانتارێکی بەریتانی..

پەرلەمانتارێکی سکۆتلەندی لە پەرلەمانی بەریتانیا، کە لە میانەی سەردانێکیدا بۆ باکووری کوردستان لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کرابوو، دەڵێت کە ئەزموونێکی "تۆقێنەر"ی بە سەردا تێپەڕیوە. پەرلەمانتاری بەریتانی "ناتالی مەکگاری"، ڕۆژی پێنجشەممە 25ی ئەم مانگە لە شاری ئامەد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەرکرابوو. پارێزەری خاتوو ناتالی گوتبووی کە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا، لەبەر ئەوەی ناوبراو لە نزیک خاڵێکی پشکنینی پۆلیس مۆبایلەکەی دەرهێناوە، لێی هەڵبەزیونەتەوە؛ چونکە "دەیویست دەنگی تەقەی ئەو فیشەک و بۆمبانەی هێزە ئەمنییەکان بەسەر ناوچەی سووری ئامەدیاندا دەباراند، تۆمار بکات."

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates