Pages

Ads 468x60px

9 May 2018

سەرۆکی ئەمریکا........ ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا دەکات


سەرۆکی ئەمریکا........ ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا دەکات

بەوتەی ترەمپ، لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ئەمریکا ھەڵوێستەکەی ڕادەگەیەنێت.
لەلایەکی ترەوە، ھەردوو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا پشتیوانی وڵاتەکانیان بۆ مانەوەی ڕێککەوتنەکە دووپاتکردەوە و ووتیان، بە ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکە، سەقامگیری و ئاسایشی جیھان لاواز دەبێت.
ئەوەشیان ئاشکرا کرد، لە چەند ھەفتەی ڕابردوو، پێشنیازی نوێیان سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە خستووەتەڕوو.
ھەفتەی ڕابردوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆمەڵێک بەڵگەی خستەڕوو، کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد بەڵگەن لەسەر بەردەوامیدانی ئێران بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە بواری سەبازیدا، ئێرانیش ئەوەی بە بەگاڵتەجاری ناوبرد و ھۆشداریشیدا لە ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە.
پێشتر ترەمپ ١٢ی ئەم مانگەی دیاریکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ھەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates