Pages

Ads 468x60px

16 May 2018

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر سکرتێری گشتی حیزبوڵا و جێگرەکەیدا





ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر سکرتێری گشتی حیزبوڵا و جێگرەکەیدا

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە کەنداو سزای نوێیان سەپاند بەسەر سەرکردایەتی حیزبوڵای لوبنانیدا لەکاتێکدا سکرتێری گشتی حیزبوڵا حەسەن نەسروڵا و جێگرەکەی نەعیم قاسمیان کردە ئامانج.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سزاکان چوار کەسی دیکەشیان گرتۆتەوە. ئەمە سێیەم خولی سزاکانە کە واشنتن ڕایدەگەیەنێت دوای ئەوەی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سزاکان ئەندامانی لیژنەی سەرەکی بڕیاردەرانی حیزبوڵایان کردۆتە ئامانج.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر بانکی ناوەندی ئێران و بانکێکی دیکەی ئێران لە عێراقدا کە ملیۆنان دۆلار بۆ سوپای پاسدارانی ئێران دەگوازێتەوە.
هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر شەش کەس و سێ کۆمپانیادا کە هەواڵی ئەوە هەبوو ملیۆنان دۆلاریان گواستۆتەوە بۆ فەیلەقی قودس، کە دەستی باڵای ئەرکەکانی دەرەوەی سوپای پاسدارانە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
dengy amerika

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates