Pages

Ads 468x60px

2 May 2018

ئیتلاعاتى سنە هۆکارى خۆکوژی خوشکەکەزاکەی ڕامین حوسەین پەنایییە


بردنەوەی تەرمی نیشتمان حوسەین پەناهی و گوندی قوریچیا 
ئیتلاعاتى سنە هۆکارى خۆکوژی خوشکەکەزاکەی ڕامین حوسەین پەنایییە

ڕۆژى سێشەممە نیشتمان حوسەین پەنایی ژنێکى ٢٥ ساڵە و خوشکەزاى ڕامین حوسەین پەنایی زیندانى سیاسى کە بۆ جێبەجێکردنى حوکمەکەى لە ڕۆژى پێنج شەممە گوازراوەتەوە بۆ زیندانى سنە، خۆى کوشت.

بە پێى زانیارى گەیشتوو بە ئاڤاتودەى، نیشتمان حوسەین پەنایی لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو چەندین جار بانگ کراوەتە ئیتلاعاتى سنە و ئازار و ئەشکەنجەى ڕۆحى و دەروونى دراوە تا دژ بە بنەماڵەکەى هاوکارى ئیتلاعات بکات. کاتێک کە نیشتمان حوسەین پەناهى ئامادەى هاوکارى نەبووە، مێردەکەیان بانگ کردووەتە ئیتلاعات و لە ژێر پاڵەپەستۆ داوان لێ کردووە کە لە نیشتمان جیا بێتەوە.

نیشتمان حوسەین پەنایی لە ژێر پاڵەپەستۆ و فشارى بەڕێوەبەرایەتى ئیتلاعاتى شارى سنە ناچار بووە کە خۆى بکوژێت و لەم بارەوە دەستنووسێکى لە خۆى بەجێ هێڵاوە و هۆکارى خۆکوژییەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ فشارەکانى ئیتلاعات. ئێستا ئیتلاعات پاڵەپەستۆى خستووەتە سەر بنەماڵەکەى حوسەین پەنایی تا هۆکارى خۆشکوشتنى خوشکەکەیان بڵاو نەکەنەوە، "دەنا بە پێچەوانەوە هەمان چارەنووسى نیشتمانیان دەبێت". 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates