Pages

Ads 468x60px

16 Oct 2018

ئەمەریکا سزا بەسەر سەرچاوە دارایـیەکانی هێزی بەسیجی ئێران دەسەپـێنێت


ئەمەریکا سزا بەسەر سەرچاوە دارایـیەکانی هێزی بەسیجی ئێران دەسەپـێنێت

ئەمەریکا سزای دیکەی بەسەر ئێران سەپاند، ئەمەش وەک بەشێک لە فشارەکانی واشنتن بۆ سەر تاران تاوەکو دەسـتبەرداری کارە شەڕەنگێزەکانی ببێت.
وەزارەتی خەزینەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندنێکدانووسیویەتی سەرچاوە دارایـیەکانی هێزی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارانی کردووەتە ئامانج، ئەوەی منداڵان دەکاتە چەکدار و ڕەوانەی بەرەکانی شەڕی سوریایان دەکات.
سزاکان 20 کۆمپانیا و دەزگای ئێرانی دەگرێتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا چالاکن و هەروەها 5 دەزگای دارایی دیکە، لەوانە هەردوو بانکی "مهر اقتصاد" و "ملت" و کۆمپانیای موبارەک ئەسفەهان.
چاوەڕوان‌دەکرێت لە 4 ی مانگی یازدەی ئەمساڵ واشنتن کۆمەڵێک سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپـێنێت. پـێشتر لە مانگی هەشتەوە ئەمەریکا سزا ئابوریـیەکانی بەسەر ئێران سەپاندەوە پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنج ڕایگەیاند ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ تاران پاشگەزدەبێتەوە.
سەرچاوە دەنگی کوردی ئەمەریکا

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates