Pages

Ads 468x60px

21 Oct 2018

ئەو کاندیدەی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، کە پێشوازیی لە سوپای تورکی داگیرکەر کرد لە گوندی بەرمیزە و ماڵ بە ماڵ دەیگەڕاندن، بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.


ئەو کاندیدەی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، کە پێشوازیی لە سوپای تورکی داگیرکەر کرد لە گوندی بەرمیزە و ماڵ بە ماڵ دەیگەڕاندن، بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
ئەرشاد حوسێن لۆلانی، پێشوازی کاری هێزی داگیرکەری تورک لە گوندی بەرمیزە، بوو بە پارلمانتاری پارتی.


نیوەشەوی ڕابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئاسکرا کرد.

یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق (پ.د.ک) ئەرشەد حسێن لۆلانی بوو، کە لەسەر پارێزگای هەولێر کاندیدکرابوو، کە هەشت هەزار و ٤٢٦ دەنگی بەدەستهێنا و بوو بە ئەندام پەرلەمان.

ئەرشەد حسێن لۆلانی، ئەوکەسەبوو، ڕۆژی ١/حوزەیران بە جلی کوردییەوە پێشوازیی لە سوپای تورک کرد، کە بۆ داگیرکاریی چووبوونە گوندی بەرمیزە-ی سەر بە شارەدێی سیدەکان-ی دەڤەری برادۆست و ماڵ بە ماڵی گوندەکە دەیگەڕاندن و قسەی داگیرکەرەکانی بۆ خەڵکی گوندەکە وەردەگێڕایە سەر زمانی کوردیی.

بڵاو بوونەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆی پێشوازییکردنی سوپای تورک لەوکاتەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزاییەکی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates