Pages

Ads 468x60px

28 Oct 2018

وڵامێک بۆ ئاراس شێخ جەنگی جاشەکی حاجی قاسم( پۆستی کاتی )





وڵامێک بۆ ئاراس شێخ جەنگی  جاشەکی حاجی قاسم( پۆستی کاتی )
--------------------------
لای رۆژهەڵاتی مێـــــژوو چەواشە ناکرێت
بە پێی بوواری سیاسەت و لیکۆڵینەوەکانم ، بە ئەزموون وەرگرتن لە پەندی پێشینانی کوردەواری کە بەلای منەوە بونیانی بەهێزی فەلسەفەی چۆن ژیانن بۆ هەموو گەلی کورد ، لە زۆر هەراو بگرەو بەردەی سیاسیدا کە زۆرجار لە شیمڕو لوورەی سەگەل دەچن ، کردارو پەندێکی دایکی ڕەحمەتیم بیر دێتەوە ، شەوان کە لوورەی سەگەل زۆر دەبوو ، پێڵاوکانی بەردەرکای هەڵدەگێڕانەوە واتە سەرەونخوونی دەکردن دەیفەرموو لە شوومی خراپ دوورمان دەخەنەوە .


جائیستا لە دووای هەلگێڕانەوەی پێڵاوەکانم ، دێمە سەر پۆستەکەی بەرێز "ئاراس شێخ جەنگی "
لە پۆستەکەیدا وەک دەبینن ، جەنابیان دەفەرموون ئێمە نابێت خۆمان تووشی شەڕێک کەیین کە هی ئێمە نییە ، مەبەستی گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە ، هەرچەند بڕیاری ڕاگرتنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران هەراسانی کردووە .
ئەوەی سەرنجی منی راکێشا باسی وەفا و پیاوەتیەک دەکات کە ئێرانیەکان لە ساڵی1991 بۆ کۆڕەوەکەی باشووریان بووە، بەووتەی جەنابیان ، ئەوە پاسدارەکانی ئێرانی بوون باوەشیان بۆ خەڵکی باشوور کردۆتەوە ، بۆیە جەنابیان پێیان وایە دەبێت ئەمەک ناس بن وەک 16 ی ئۆکتۆبەر .
بالێرەوە بۆ بەرێزیان و خەلکی باشووری ڕوون کەمەوە ، وەک خۆتان ئاگادارن ، دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران نەیهێشت هیچ کەسێکی لیقەوماوو برسی ئەم باشوورە پێ بنێتە خاکی رۆژهەلاتی کوردستانەوە ، ئەوە زۆر و گووشارو یاسا شکێنی بوێرانەی خەڵکی بەشەرەفی رۆژهەڵات بوو تێلبەندی ئاخوندەکانی بڕی ، ئامێــــزی هاوخوێنی و نەتەوایەتی بۆ برایان و خوشکانی باشــووری کردەوە .
ئەوە رۆژهەڵاتی بوون نانی ناو ناندێن و کەوڵەکانیان لەت کردوو وەک هەناسە دابەشیان کرد ، ئەوە ماڵی هەژارانی رۆژهەڵاتی بوو لە دوو ژوور ، ژوورێکی بۆ تەرخان کردن .
ئەوە رووناکبیرەکانی ڕۆژهەلات بوون کەلکی مەلاکانی سەر بە رەژیمی تیرۆریستی ئێرانیان بڕی و فتوایان هەڵوەشاندەوە ،لێقەوماوانی کۆڕەوەکەیان خزاندە مزگەوتە گەرموو چۆڵەکانەوە ،، ئاخر ئەوکات پێیان وابوو ، بوونی ئافرەت لە ناو مزگەوتا حەرامە .
(ئاراس )تۆ دەزانی چەند کەس ، چەند لاوی جوامێــری رۆژهەڵاتی لە بەر ئەوەی تێلبەندەکانی برسێــتی برایانی باشووریان شکاند، چوونە چالەڕەشەکانی ، ڕەش وەک 16 ی ئۆکتۆبەرو ئیستاش بێسەروو شوێنن .
تۆ دەزانی لە " بۆکان "ەکەی من لە مەڵبەندی کوردایەتی بەسەدان ماڵ بۆ برایانی باشوورمان چۆڵ کرا ، بێ کرێ تەیدا دەژیان .
تۆ دەزانی چەندین دایکی موکوریانی وەک دایکی من شەوان ، بێ ئەوەی خولەکێک چاو لێک نێن و گۆرەویلکەی دیدەیان بۆ خەو هێلانە بچنێت دەبوونە ( مامای ) ئافرەتە ڕووسوورەکانی دووگیانی باشووری .
تۆ دەزانی چەندین دوکتور بی چاوەڕوانی تیماری برینی دەروونی و جەستەیی هاوخوێنانی باشووریان دەکرد ؟؟
لە خۆت پرسی کۆمارکەی تیرۆریستی ئێران بۆ دوواتر حەولیدا باشووریەکان لە ناو شارە کوردیەکاندا وەدەرنێت و لە ئوردوگا زۆرە ملیەکاندا جێگیریان بکات ؟؟
ئاخر دەیزانی جیهانی پیکەوە ژیانی کوردانی پارچەدابەشکراوەکان و داگیرکراوەکانی کوردستان ئاوات و ویستی سەربەخۆیی و بەدەوڵەت بوون لە خۆ دەگرێت ، ئەو کات جیهانی سوشیال میدیا نەبوو جیهانی باوەشی پێک گەیشتنەوەی دووجەمسەری دابڕاوی دووای کۆمارە ساواکەی رۆژهەڵات و حەزرەتی قازیی موحەممەد بوو .
دڵنــــــیا بن مێژووی کۆڕەوو 16 ی ئۆکتۆبەر چەواشە ناکرێن لای رۆژهەڵاتیەکانی سەربەخۆخوواز 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates