Pages

Ads 468x60px

21 Nov 2018

هاوڕێیانی کۆمەڵە و دۆستانی دێمۆکرات



هاوڕێیانی کۆمەڵە و دۆستانی دێمۆکرات
ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆبوونەوەگەلێکی زیندوو بە لایڤ لەژێر ناوی"خەسار ناسی شەڕی ناوخۆیی"بەرێوە دەچێت.من گوێگری چەندین بەرنامە و کورتە بەشدارییەکم لە بەرنامەیەکیشدا کرد.ئێستا هەڵوێستی خۆم لەو بارەوە دەڵێم.


(۱) ڕەوتی بەرنامەکان و هەر لە بنەڕەتدا ئەو پرسە واتە خەسارناسی شەڕی ناوخۆیی لە فەیسبووک،بە لایەنگرانی کۆمەڵە و دێمۆکرات،و بەو کلتوورە جوانەی هەڵکردن و دیالۆگ بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لای کورد ناکرێ.
(۲) مێژووی هەرتک حیزب و بەها و رەمزەکانیان دەکرێن بە لاشە و جەنازەیەک و هەر کەس پێی خۆش بێت دەتوانی بێت و نووکە شەقێکیان لێبدات.
(۳) ئەم کارە بە خەڵکی بێ لایەن و توێژەر و ئاکادێمی و تایبەتمەندی ئەو بوارە باشتر و بە کەڵکتر دەکرێ و بێگوومان ئەم ئەرکەش هەر بەرێوە دەچێت . مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات.
(٤) زۆر هەوڵدەدرێ کێشەکە شەخسی بکرێتەوە و کەس یا کەسانێک لەم حیزب و ئەو حیزب وەک تاک تاوانبار بکرێن.ئەمە ڕاست نییە و پروسەکە دەبێ وەک حیزب و کردەی گشتیی حیزب هەڵسەنگێندرێ نەک بڕیای ئەحمەد و مەحموود.
(٥)هەتا ئێستا زیانی پتر بووە و شەڕی مەجازیی سازکردووە و مەعلووم نییە بەرەو واقعیشی نەبات، هەڵبەت ئەگەر بستێک خاکمان دەست کەوت بۆ شەڕ کردن لەسەری.
(٦) زیاتر خەڵکی دڵ ئێشاو لەو حیزبانە یا ئەوانەی دید و ڕوانینیان گۆڕاوە،پێشووتر خۆیان بەرپرس ئەو حیزبانە و ئەورۆ نەیار یا لە ڕوانگەی هێزێکی ترەوە دێن و ئەوحیزبانە دەکوتن.لە داخی کۆمەڵە دیفاع لە هێزی کۆنەپەرستی رزگاری و لە داخی دێمۆکرات دیفاع لە شتی تر دەکرێ.
هەموو کەس بۆی هەیە لەوبوارە بۆچوونی هەبێ،قسە بکات و هۆکارەکانیش بزانیت،بەڵام ئەمە مکانیزمی گەیشتن بەو ئامانجە نییە.بۆیە من ئیدی خۆم گوێگر و بەشداری ئەو بەرنامەیە نابم .
رێز و حورمەت

Hedayat Qaderi

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates