Pages

Ads 468x60px

2 Nov 2018

کۆڵبەرێکى دیکەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوژرا


کۆڵبەرێکى دیکەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوژرا


بەتەقەى ڕاستەوخۆى هێزە ئەمنیەکانى ئێران کۆڵبەرێکى دیکەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون.
میدیاکانى ڕۆژهەڵات ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە، بۆیە دەستبەجێ یەکێک لە کۆڵبەرەکان گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەشیان بەوەکردووە، کۆڵبەرەکان خەڵکى شارەکانى پیرانشار و ورمێ بوون و یەکێک لە بریندارەکان بارى تەندروستى ناجێگیرە.
تەقە کردن لە کۆڵبەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە کاتێکدایە کە حوسێن زوڵفەقادری جێگری سیاسی و ئەمنى وەزارەتى دەوڵەتى ئێران، لەسەر کوشتنى بە ئەنقەستى کۆڵبەران ڕایگەیاند، ئەوان هیچ کەسێک بەناوى کۆڵبەرەوە ناناسن کە بوونەتە کێشە بۆ خەڵک و بەرپرسانى ئێران.
بەپێى ئامارەکانی ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨دا، ٨٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووداوە سروشتییەکان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates