Pages

Ads 468x60px

7 Nov 2018

ئەمەریکا خەڵات بۆ دەستگیرکردنی رایەدارانی کەجەکە دادەنێت!.




ئەمەریکا خەڵات بۆ دەستگیرکردنی رایەدارانی کەجەکە دادەنێت!.
دیپلۆماسیەت لە پێناسەیدا ، ٢٥٪ راستیە ، ئەوەی دیکە مەرایی ومجامەلە ودرۆیە..
کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە بڵاوی کردۆتەوە کە خەڵات بۆ سێ لە رایەدارانی کەجەکە دانراوە ، بۆ ئەوەی هەرکەسێ شوێنیان دەستنیشان 
بکات و ببێتە هۆکاری دەستگیرکردنیان ، خەلاتەکە وەردەگرێت.

ئەم بڕیارە کۆنە ، تازە کراوەتەوە ، دەنا پێشتریش لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە بڕیارێکی ئاوا هەیە ، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی پەیڕەو و پرۆگرامی ناتۆ ، کە تورکیا ئەندامێکی ئەو هاوپەیامنێتیە.
کاتێ خۆی لە کۆتایی نیوەی دووەمی دوو هەزارەکان ، کاتێ جەنەراڵ داڤید پاتریۆس(David Petraeus) ، فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا بوو لە ناوچەکە ، لە کتێبەکەیدا نوسیویەتی:
گەریلا وفەرماندەکانی پەکەکە زۆر بەدسپلینن و سەرسامە بەو دسپلینییە . لە نوسینەکانی دەرەدەکەوێت کە پاتریوس رایەدارنی کەجەکەی دیوە ، ئەگەر دیویەتی بۆچی دەستگیریی نەکردوون؟!.

پاش دەرس پێدانی ئەردۆگان بۆ پاشەکشە لە هێرش وپەلاماری رۆژئاڤا ولغاوکردنی ، ئەمەریکا بۆ پارسەنگدانان دەبوو دووبارە ئەو هەواڵە کۆنە نوێ بکاتەوە.
ئەم هەواڵە مەرەکەبە لەسەر کاغەز ، لێ تەسپێدانی سوپای ئەردۆگان و پشتیوانی لە رۆژئاڤا لەسەر ئەرز بوونی هەیە..
ئەم هەواڵە هیچ لەسەر ئەرز ناگۆڕێت ، ئەمەریکا دڵنیایە ، رایەدارانی پەکەکە ئاوا بە هاسانی شوێن و رێگە وپێگەیان نادۆزرێتەوە.
لە ٢٠٠٦ ەوە سەدان هەوڵدراوە لەلایەن دەزگای جاسوسی میت بە هەماهەنگی پارتیو یەکێتی لێ سەرکەوتوو نەبوونە.
دوایین هەوڵی تیکشکاویان بە ئۆپراسیۆنی تایبەتی گەریلا لە ئابی ٢٠١٧ تیکشکێنرا ، دوو بەرپرسی هەرە گەورەی دەزگای جاسوسی میت کەوتە دەست گەریلاوە.
دواتریش دەولەتی تورک وازی نەهێان و بەردەوام بوو ، ئێستاس بەردەوامە ، دەیەوێت تەکنیک لەگەڵ جاسوسیکردنی کوردی بێناموس بگاتە رایەدارانی کەجەکە وتەسفییەیان بکات.
هەموو دەبێت ئەو راستیە باش بزانن ، رێبەری گەلان ئۆجەلان ، ئێستا لە زینداندایە و دیلی دەستی دەوڵەتی فاشستی تورکیایە ، بە نەمان و یا هەر روداوێکی نەخوازراو بۆ رایەدارنی پەکەکە ، گەریلا و گەل بێ سەر نامێنن ، دەیانی وەکو خۆیان لە گۆڕەپانەکانی هەیە..بە کورتی فیکر وپرۆژە رۆح و ویژدانی کوردی بەناموسن ، نەدەستگیر دەکرێن و نەدەکوژرێن .
پێویستە هەموو بۆ فێسبوک و تویتەری کۆنسوڵخانەی تورکیا ئەم هاشتاگە بنێرین ..لە کۆمێنتی یەکەم ودووەم تویتەر وفێسبوکەکەیان دادەنێین.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates