Pages

Ads 468x60px

5 Nov 2018

بە هۆی دەسترێژی لە سوید ٧ کەس بریندار و ١٢ کەسیش گیراون



بە هۆی دەسترێژی لە سوید ٧ کەس بریندار و ١٢ کەسیش گیراون
بە گوێرەی رۆژنامەی گۆتێبۆرگس پۆستن، چەندین لە کەسانی بریندار سەر بە گرووپی خراپکاری هێلس ئەنجلس بایکرن.


پولیسی سوید دەڵێت بە هۆی دەسترێژییەک حەوت کەس برینداربوون و ١٢ کەسیش لە نزیک دووهەم شاری گەورەی وڵات گۆتێبۆرگ گیراوان ئەوانەی گویا سەر بە ئەندامانی دەستەی خراپکارانن.
پولیس یەکشەمە گوتی کە پاسەوانان ئێوارەی شەمە بە پەلە خۆیان گەیاندە شاری پێشەسازی مۆلێنلیک، لە باشوری خۆرهەڵاتی گۆتێبۆرگ، شوێنێک "حەوت کەسی بریندار"یان دۆزیەوە دوای ئەوەی تەقە لە نێو شوێنێک کرا کە بۆنەیەکی سەرگەرمی تێیدا بەڕێوەدەچوو.
پولیس دەڵێت هۆی ئەم دەسترێژییە نەزانراوە، بەلام وەک رووداوێک بە مەبەستی کوشتن لێکوڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
کاربەدەستانی سوید دەلێن ئەو وڵاتە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا چەندین چالاکی کاری تاوانکاری بەخۆیوە دیوە. چەندین گرووپی تاوانکارلە چەندین شاری گەورەی وەک ستوکهۆڵم، گۆتێبۆرگ و ماڵمۆ دەسترێژیان لە خەڵک کردووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates