Pages

Ads 468x60px

11 Nov 2018

رژیمی ئاخوندەکانی ئێران بۆ تێهەڵێنانەوەی شکستی ئابووری خۆی ڕاستەوخۆ موخەدەرات بە قاچاغ هەناردەی ئەورووپا دەکات





رژیمی ئاخوندەکانی ئێران بۆ تێهەڵێنانەوەی شکستی ئابووری خۆی ڕاستەوخۆ موخەدەرات بە قاچاغ هەناردەی ئەورووپا دەکات 
ئیتالیا ، 270 کیلۆ هێرۆئینیان لە کەشتیەکی ئێرانیدا دیتەوە
پۆلیسی ئیتالیا رۆژی سێشەم لە کانتینێری کەشتیەکداکە لە ئێرانەوە ڕێ کەوتبوو ، 270 کیلۆ هێرۆئینیان دیتەوە ، وەک پۆلیسی ئیتالیا باسی دەکات لە 20 ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە .
ئەو کەشتیە لە بەندەرعەباسی ئێرانەوە رێکەوتبوو ، لە هامبورگی ئاڵمانیا ڕاوەستانێکی کاتی دەبێت و پاشان لە والنسیای ئیسپانیا ڕادەوەستێت ، لە کۆتاییدا لە 17 ی ئۆکتۆبەر لە کەنارئاوەکانی جنوا لە ئیتالیا ڕادەوستێت .
پۆلیسی ئیتالیا بۆ ئەوەی سەرەداوێکیان بکەوێتە دەست ، لە پێشدا خستیانە ژێرچاوەدێری تا هەندێک لەم هێرۆئینە بگاتە دەستی کەسانێک بۆ سەرەداو ، دوواتر ئەو کامیۆنەی باری هیرۆئینەکەی هەڵگرتبوو گەیشتە رۆزەنداڵی هۆلەندا .پۆلیسی وڵاتی ئیتاڵی و هۆڵەندی لە کاتێکدا کە کامیۆنەکە گەیشتە شوێنی مەبست ڕژانە سەری و دووکەسی بە ڕەگەز تورکیان دەستبەسەر کرد .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates