Pages

Ads 468x60px

21 Nov 2018

دادگایەکی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دمیرتاش دەکات


دادگایەکی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دمیرتاش دەکات

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە داوای لە تورکیا کرد ڕێبەری سەر بە کوردەکان سەلاحەدین دمیرتاش ئازاد بکات، و فەرمانیدا دەستگیرکردنەکەی لە ساڵی 2016وە بە تاوانەکانی تیرۆر هەوڵێک بووە بۆ " کرپکردنی دەنگی جیاواز".

دمیرتاش یەکێکە لە دوو هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، و لە مانگی 11 ی ساڵی 2016 بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە دەستگیر کرا.
لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەو ڕێبەرە خاوەن کاریزمایەی کە بە ئۆبامای کورد دەناسرا ئەندامی پەرلەمان بوو.
دادگاکەی شاری ستراسبەرگی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەوە دەزانێت کە دمیرتاش بەهۆی " گومانی گونجاو" ی ئەنجامدانی تاوانێک دەستگیر کرا، بەڵام دەڵێت هۆکارەکانی هێشتنەوەی لە زینداندا لە جێی خۆیدا نین و "دەستێوەردانێکی کە ڕەوایی پێنەدراوە لە ڕاگەیاندنی ئازادی بیروڕای خەڵکدا دروست کردووە".
دادگاکە دەڵێت زیادکردنی ماوەی زیندانیکردنی بە ڕێگای ڕیفراندۆمێک لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی سەۆرک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پاشان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە مەبەستی " کپکردنی دەنگی جیاواز و سنوردارکردنی ئازادی مەشتومڕی سیاسی بوو کە بنچینەی بیرۆکەی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بوو".
دادگاکە ڕایگەیاند فەرمان دەدات بە تورکیا بڕی 10 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوو بدات بە دمیرتاش و 15 هەزار یۆرۆش بۆ خەرجییە یاساییەکانی.
دمیرتاشی تەمەن 45 ساڵان چەندین تاوان خراوەتە پاڵی لە ناویاندا تاوانی پروپاگەندە کردن بۆ تیرۆرسم، کە بۆ ئەوە دەشێ ڕووبەڕووی سزای 142 ساڵ زیندنی کردن ببێتەوە.
ئەو نکوڵی لە هەمو تاوانەکان دەکات و دەڵێت دۆسێکانی دژی ئەو تەنها مەبەستی سیاسین.
لە مانگی 6 ی ڕابوردوو لە زیندانەوە خۆی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا و سێهەمی هێنا لە سەدا 8.4 دەنگی بەدەست هێنا.
ئەو دادگایەی ئەوروپا دانیشتن لەسەر ئەو دۆسێیانە دەکات کە گوایە سەرپێچی ڕێککەوتنی ئەوروپان لەسەر مافەکانی مرۆڤ کە تورکیا خۆشی مۆری کردووە. بڕیارەکانی ئەم دادگایە دەبێت لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە 
جێبەجێ بکرێن. لە ڕابوردوودا ڕوسیای ئەندام تیایدا بڕیارەکانی جێبەجێ کردووە.
http://ajansknews.blogspot.com/2018/11/blog-post_99.html…

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates