Pages

Ads 468x60px

4 Jun 2019

ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشەکانی پشتڕاست کردەوە و گوتی ئەم موڵگەیە کەرەستە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی لێ بووە


هێرشی مووشەکی ئسرائیل بۆ سەر موڵگەکانی سوپای قودس لە فڕۆکەخانەی سەربازی تیفوور (T4) لە پارێزگای حومسی سووریا
▫️سوپای تێرۆریستی پاسداران و ملیشیاکانی سەر بەکۆماری ئیسلامی لەم فڕۆکەخانەیە جێگیرن و تا ئێستا بە کەڕەت لەلایەن ئسرائیلەوە بۆمباران کراوە.
ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشەکانی پشتڕاست کردەوە و گوتی ئەم موڵگەیە کەرەستە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی لێ بووە
▫️ هەواڵدەری دەوڵەتی ئەسەد لە زمانی بەرپرسێکی سەربازی کە نێوی نەهێنراوە، گوتی: لەم هێرشانە خەسار وە بەر ئەنبارێکی کەرەستەی سەربازی و چەند بینای دیکە کەوتووە.
▫️ تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ڕژێمی ئەسەدیش بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هاووێنە گوتی لەم هێرشە ٤ کەس کوژراو و بریندار بوونە.
▫️ ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە بنکەکەی لە لەندەنە و ئاگای لە سەرچاوە خەبەرییەکانی نێوخۆی سووریا هەیە، گوتوویە: لانیکەم ٥ کەس کوژراون کە یەک لەوانە سەربازی سوپای سووریایە.
▫️ ئەم ڕێکخراەیە دەڵێ، هێرشەکان ئەنبارێکی مووشەکیان تێکداوە. هەروەها گوتوویە هێزەکانی سوپای پاسداران لە سووریا، لە موڵگەکانی حومسدا جێگیرن.
▫️ ئیسرائیل تا ئێستا هیچ دژکردەوەیێکی بۆ ئەم ڕاپۆرتە نەبووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates