Pages

Ads 468x60px

1 Jun 2019

ئاگاداریەکی بەپەلە


ئاگاداریەکی بەپەلە
هاونیشتمانیانی تیكۆشەر!
هێزولایەنە كوردستانیەكان!
پێشمەرگەی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە شەوی هەینی لە سەر شەممە و تا ئەمڕۆَ شەممە گەمارۆی دەستەێك لە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان داوە لە چیای هەڵگورد بە مەبەستی شەڕو پێكدادان.
لەگەڵ ئەوەی سازمانی خەبات پێوەندی بە هەردوو لایەنی حیزبی دیموكڕاتەوە كردووە بۆ ئارام كردنەوەی وەزعەكە، بەڵام بە داخەوە هەنگاوی بە كردەوەیان بۆ كۆتایی هێنانی ئەو گەمارۆی
ە هەڵنەگرتوە.
بەم ئاگاداریە ، داوا لە بەڕێزان كاك مستەفا هیجری و كاك مستەفا مەولودی دەكەم بە زوویی بۆ كۆتایی هاتنی ئەو كێشەیەو گەمارۆی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵگرن.
هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە هەر كێشەێك بۆ پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ڕووبدات كاك مستەفا هیجری و كاك مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانم.
بابەشێخ حوسەینی
شەممە 1 ی ژوئەنی
2019

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates