ئەمریکا: تورکیە ئێس ٤٠٠ بکڕێت ئێف ٣٥ لەدەست دەدات
▫️ نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ ڕۆژی سێشەممە چواری پووشپەڕ ڕایگەیاند لە ئەگەری ئەوەی تورکیە سیستەمی بەرگری موشەکی ڕووسی بکڕێت، ئەمریکا ئیزن نادات فرۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە ئێف ٣٥ بەکاربێنن.
▫️ واشنتۆن داوای لە ئەنکەرە کردووە ڕێککەوتنی کڕین و جێگیرکردنی سیستەمی پەدافەندی موشەکی ئێس ٤٠٠ هەڵوەشێنێتەوە. هاوپەیمانەکانی تورکیە لە ناتۆ دەڵێن، بە کارهێنانی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ دەبێتە هۆی کەشف و ناسینی تەکنۆلۆژی بەکار هاتوو بۆ فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکایی.
 


 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment