Pages

Ads 468x60px

23 Jun 2019

هێرشە سایربییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووەتەوە


هێرشە سایربییەکانی  نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووەتەوە

▫️هائارتس:  ئەمریکا هێرشی سایبری ئامانجداری بۆ سەر سیستەمە کۆمپیوتەرییەکانی کۆنتڕۆڵی مووشەکی کۆماری ئیسلامی کردووە

▫️بەپێ فەرمانی سەرکۆماری ئەمریکا، هێرشی سایبری بۆ سەر سیستمەکانی لانچی مووشەکی کۆماری ئیسلامی دەستیپێکردووە. 



ئەم فەرمانە پاش ئەوەی دەرکرا کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی پەهپادێکی سیخۆڕی ئەمریکای لە سنوورە ئاسمانییەکانی نێودەوڵەتی تێک شکاند.

▫️گۆڤاری واشنتۆن پۆست نووسی کە ئەم هێرشە سایبرییانە  سیستەمە کۆمپیوتەرییەکانی کۆنتڕۆڵی هاوێشتنی مووشەک و ڕاکێتی سوپای پاسدارانی لەکار خستووە.

▫️ئەم هێرشانە بەشێوەیێک داڕێژراون کە کاریگەری لەسەر سیستەمی شوێنهەڵگر، سەکۆکانی هاوێشتنی مووشەک و ئامانجە ئەلکترۆنیکییەکانی دیکەی ڕژێم دەبێت.

▫️پێنجشەمە چەندین هێرشی سایبری تایبەت بۆ سەر ئامانجەکانی دیاریکراوی سوپا ئەنجامدرا کە سەرکەوتوو بوون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates