Pages

Ads 468x60px

4 Jun 2019

ئەندامانى کەمینە ئاینییەکانی باخچەی گوڵانیان لێ قەدەغە کرا


ئەندامانى کەمینە ئاینییەکانی باخچەی گوڵانیان لێ قەدەغە کرا
▫️ ناوەندی بەڵگەکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند: بەپێ بڕیارنامەی نوێی ڕێکخراوەی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەکارهێنانی کەمینە ئاینییەکان لە زۆربەی باخچەی گوڵانەکان، قەدەغەیە.
▫️ لە بەندی ۱۹ی ئەم بڕیارنامەیە کە وتارەکەی گەیشتووتە دەستی ناوەندی بەڵگەکانی مافی مرۆڤی ئێران هاتووە "بەکارهێنانی کەسانى سەر بە کەمینە ئاینییەکانی لەژێر هەر ناوێکدا لە باخچەکانی گوڵان، جیا لەو باخچانەی کە تایبەت بە کەمینە ئاینییەکانە، قەدەغەیە."
▫️ ئەم بڕیارنامەیە بریتی لە ۲۰ بەندە و ٦ی جۆزەردانی ۹٨ لە لایەن مونتەزێری شەبەر، سەرپەرشتی نووسینگەی کاروباری منداڵان و مێرمنداڵانی ڕێکخراوەی تەندروستییەوە ڕاگێنراوە.
▫️ کۆماری ئیسلامی لە پێڕستی ۱۰ وڵاتی دونیایە کە لەباری ئازادی ئایینیەوە لە دۆخێکی مەترسیداردایە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates