ئیسرائیل: کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی هاوکاری دیپلۆماتیک چەکی بۆ حیزبوڵا دەنارد
▫️ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گووتویەتی: کۆماری ئیسلامی ساڵانە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا بۆ حزبوڵلای لوبنانی ناردووە.
▫️ بە گووتەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار و لە ژێر ناوی هاوکاری دیپلۆماتیک بۆ لوبنان و حیزبوڵا دەنێرێت. نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە هەموو ئەو پوڵانەی کۆماری ئیسلامی بۆ پتر کردنی ئاگری شەڕی بێ کۆتایی خۆی و هێزەکانی خەرج کراوە و تێگەیشتن لەو پرسە هۆکارێکی سەرەکی نزیکبوونەوەی دووبارەی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە.
 

 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment