Pages

Ads 468x60px

20 Apr 2021

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد

 


پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد


🔹ڕێزان ساریجا، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.


🔹بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٤ی ئادارەوە و لەو کاتەوە بانگەشە لەسەر تەندروستی ئۆجالان بڵاوکرایەوە، دەیانەوێت "چاوپێکەوتنی خێرا" لەگەڵی ئەنجام بدەن.


🔹هاوکات ٢ جاریش سەردانی کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە لە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کراوە بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.


🔹پارێزەران دوای ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایینجاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.


🔹لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی رای گشتی، ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ رێگا درا رێبەری گەلی کورد لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسە بکات، بەڵام ئەو پەیوەندییە لە دوای چەند خولەک پچڕابوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates