Pages

Ads 468x60px

20 Apr 2021

ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی سەربازییان واژۆکرد

 


ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی سەربازییان واژۆکرد


🔹لە کاتێکدا کێشەکانی دەوڵەتی تورکیا و یۆنان قووڵتر دەبنەوە، یۆنان گەورەترین گرێبەستی سەربازیی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلی واژۆکردووە.


🔹وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بڕی گرێبەستەکە ملیاردێک و ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە و دروستکردنی ناوەندێکی ڕاهێنانی فڕینی نێودەوڵەتی بۆ هێزی ئاسمانیی یۆنان بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لەخۆ دەگرێت، کە ١٠ فڕۆکەی ڕاهێنانی جۆری M-346 تێدا بەکار دەهێندرێت.


🔹بنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەم گرێبەستی هاوکارییە، لەسەر بنەمای پەیوەندیی بەهێزی دوو وڵات واژۆکراوە، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئابوری ئیسرائیل و یۆنان، بۆیە هاوکارییەکانی هەردوو وڵات لە ئاستی سەربازی، ئابوری و سیاسی قووڵتر دەبێتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates