Pages

Ads 468x60px

20 Apr 2021

دوو هەزار بەرپرسی ئیسرائیلی داوایەکی بەپەلە سەبارەت بە ئێران ئاڕاستەی بایدن دەکەن

 


دوو هەزار بەرپرسی ئیسرائیلی داوایەکی بەپەلە سەبارەت بە ئێران ئاڕاستەی بایدن دەکەن


🔹ئەو گرووپە کە ژمارەیان دوو هەزار کەسە لە ئاستی بەرپرسانی باڵا، لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێن، پەلەکردن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران، ئیسرائیل و هاوپەیمانە عەرەبییە نوێیەکانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە.


🔹چاودێرانی ئیسرائیل پێیانوایە، ئەو نامەیە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئیسرائیل و هاوپەیمانە عەرەبەکانی، دژی هەوڵەکانی ئیدارەی بایدنن بۆ دووبارە چوونە ناوەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥.


🔹بەرپرسانی ئیسرائیل پێیانوایە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران شەرمەزارییە و دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بەرقەراربوونی ناوچەکە، دەشڵێن بێزارن لە هەڵسوکەوتی ئیدارەی بایدن و بەشێکی کەم لە وڵاتانی ئەوروپی کە نیازیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates