Pages

Ads 468x60px

13 Apr 2021

ئێران پیتاندنی ٦٠ لە سەدی ئۆرانیۆم و زیاد کردنی سانریفیۆژەکانی ویستگەی ئەتۆمی نەتەنز ڕادەگەینێت.

 


ئێران پیتاندنی ٦٠ لە سەدی ئۆرانیۆم و زیاد کردنی سانریفیۆژەکانی ویستگەی ئەتۆمی نەتەنز ڕادەگەینێت.


🔹 عەباس عێراقچی جێگیری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ ڕایگەیاند: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی دەستپێکردوە.


🔹عێراقچی ئەمرۆ لە کاتی ڕوێشتن بۆ ڤیەنا پایتەختی ئۆتریش بە مەبەستی بەشداری لە دانوستانەکانی وڵاتانی ٤کۆی یەک سەبارەت بە بەرنامە ناڤۆکیەکەی ئێران ناسراو بە بەرجام،باسی لە دەستپێکردنی پیتاندنی٦٠ لە سەدی ئۆرانیۆم کرد.


🔹ناوبراو ئەوەشی خستە روو کە، تاران بە نیازە  بە رێژەی ٥٠ لە سەد سانتریفیۆژەکانی ویستگە ناڤۆکیەکەی نەتەنز  پەرە پێ بدات.


🔹ئەمە لە کاتێکدایە،  یەکێک لە مەرجەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی بۆ بەردەوامی دانوستانەکان وگەرانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنەکە، ڕاگرتن ویا خود پەرەپێ نەدانی بەرنامە ناوڤۆکیەکەی ئێرانە.


🔹خۆلی تازە دانوستانەکانی ولاتی چوار کۆی یەک سەبارەت بە بەرجام لە ڤیەنای پایتەختی ئۆتریش ئەمرو دەست پێ کرد و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates