Pages

Ads 468x60px

9 Apr 2021

ڕۆژهەڵات، زیندانییەک نۆ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

 


ڕۆژهەڵات، زیندانییەک نۆ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە


🔹زیندانییەکی کورد لە زیندانی دەسەڵاتی ئێران لە شاری بۆکان، ماوەی نۆ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.


🔹بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، میکایل مورادی، زیندانیی کورد کە لە زیندانی دەسەڵاتی ئێران لە شاری بۆکان سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگیرێت، ماوەی نۆ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.


🔹بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە، ماوەی سێ ساڵ لە چوار ساڵ سزای زیندانەکەی تێپەڕاندووە و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زیادکردنی بڕی کەفالەتەکەی بۆ وەرگرتنی پشووی کاتی، دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.


🔹هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە کاربەدەستانی زیندان، بێ گوێدانە داخوازییەکانی ئەم زیندانییە و لە بەرچاو نەگرتنی دۆخی تەندروستیی، ڕایانگواستووە بۆ بەشی ٢ی زیندانەکە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates