Pages

Ads 468x60px

12 May 2012

ئاغای حوسێنی خەرێکی تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستانە




لانەی جاسووسی سوپای قودس لە هەولێر،خەریکی تێکدانی بارودۆخی ئارامی کوردستانە لەگەل پارت و گروپە ئیسلامیەکانی هەریمی کوردستان،ئەو چاوپێکەوتنەی ئاغای عەزیم حوسێنی) دەکری وەلامدانەوەیەکی زۆر ئاشکرا بی بۆ ئەو بابەتەی کە چەند رۆژ پێش ئێستا بلاوکرایەوە سەبارەت بە بیر و بۆچوونەکانی جێگری سەرۆکی سەنتەری مۆشی دایان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست (پرۆفیسۆر عۆفرا بینگۆ) کە باسی ئەگەری دورستبوونی دەوڵەتی کوردی کردبوو لە ئێستادا کە سەرکردایەتی کورد کاری بۆ دەکات و قۆناغی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان هاتوە و دەبی سەرکردەکانی کوردیش ناو ماڵی خۆیان ئامادە بکەن و دەوڵەتی ئیسرائیلیش وەک یەکەم وڵات پشتگیری 
لە سەربەخۆیی کورد دەکات لە عێراقدا.



بەڵام ئایا دەکری بزانین کە کاری کۆنسوڵخانە یا لانەی جاسووسی سوپای قودس چیە لە هەولێر بەراستی کە بەو شێوەیەی لیدوان دەدات و دەست وەردەداتە ناو کاروباری ناوخۆیی هەریمی کوردستان.

جەنابی کۆنسوڵی خەریکە نانی هەرەشە دەخوات و وەک دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی کە تێدا گەورە بووە و لە ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردودا بەردەوام خەریکی چەواشەکاری و هەرەشە و گورەشەیە لە جیهان،بە پێ راپرسی رێكخراوی ""پوینت""بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر پرسە ستراتیژیەکان،هاتووە كە3/1 خەڵكی كوردستان لە سەر ئەو باوڕەن كە حكومەتی هەرێم دەبێ پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلدا دروست بكات چوونكە ئیسرائیل وەكوو هاوپەیمانێك چاو لە نەتەوەی كورد دەكات لەم راپرسیە كە لە پێنج باژێڕی كوردستان واتە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دوهۆك وموسڵ كراوە پتر لە 64% كوردان پێان وایە كە پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بە قازانجیانە هەروەها لەم راپرسیە هاتووە كە تەنانەت بەشێكی زۆر لە نووسەران و سیاسەتڤانانی كورد پێداگرن و داخوازی ئەوەیان هەیە لە كاربەدەستانی خۆیان كە هەرچی زووتر هەنگاو هەڵبگرن بۆ پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل و بە شێوەیەكی فەرمیش رایبگەینن و لە هەڵویستی وڵاتانی جیرانیش ترسیان نەبێت،هەروەها ئەم راپرسیە باس لەوە دەكا كە 73% بەشداربوانی راپرسیەكەپچڕانی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بە باش نازانن چوونكە بە قازانجی نەتەوەی كوردی نابینن.هەروەها 64%لەو خەڵكە پێداگری لە سەر روون بوون و رەسمی بوونی پێوەندیەكان دەكەنەوە.
بە گشتی دەتوانین بڵێین كە هەر ئەم تایبەتمەندیە پۆزەتیڤانەیە كە وای كردووە ئیسرائیل ببێتە چقڵی چاوی رێژیمی سەرەڕۆی كۆماری ئیسلامی، هەرچەند دوژمنایەتی رێژیمی ئێران لە گەڵ ئیسرائیل خودی پێكهاتەی كۆماری ئیسلامی ئێرانە چوونكە
رێژیمی كۆماری ئیسلامی رێژیمێكە لەگەڵ رێژیمەكانی دیكە جیاوازی هەیە،چوونكە لە نێو تەواوی سیستمە دەسەڵاتدارە ناسراوەكان بە رێژیمێكی دوگم و داخراو سەرەڕۆ ئیدۆلۆگ دێتە ئەژمار ئەویش بە بۆنەی ئەوەیە كە گوێ بە هیچ یاسا و رێسایەكی نێو نەتەوەیی نادا و خۆیشی بە بەرپرسیار نازانێ و هەروەها زۆرجاریش بە شێوەیەكی راستەوخۆ ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایش و هێمنی وڵاتانی جیرانیش وەردەدا بە مەبەستی نانەوەی شەڕوئاژاوە و بشێوی لە نێوخۆی ئەو وڵاتانەدا
جێگای ئاماژەیە كەئەم رێژیمە لەناوچەیەكی هەستیاروهەڵكەوتێكی جوغرافیایی فرەچەشن وپێكهاتەیەكی ئاڵۆزو بێ بناخەو پڕلەكەڵێن وقوژبن هاتووەتە ئاراوە كەبۆخۆیشی ئەوەندەی دیكە ئەم كەڵێنانەی قوڵترو پێكهاتەی كۆمەڵگایشی ئاڵۆزترو بێ سەرەوبەرەتر كردووە.



"""كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر دەڵێت ئەو حزبانەی داوای دروستكردنی دەوڵەتی كوردی دەكەن، دەیانەوێت خۆیان ببەنە پێشەوەو دەنگ كۆبكەنەوە، هەروەها بانگەشەی ئەوەش دەكات كە ئیسرائیلییەكان لە هەرێمدا هەن‌و لە دژی ئێران كار دەكەن.


عەزیم حوسێنی كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە میانی چاوپێكەوتنێكدا كە لە گۆڤاری سڤیلدا بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكات كە ئیسرائیلییەكان لە هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن.

حوسێنی دەڵێت: "زانیارییەكان كە دەگاتە دامەزراوە ئەمنییەكانی ئێمەو لای ئێمە، ئەوەیە كە ئیسرائیلییەكان بوونیان هەیەو لە كوردستان دژ بە ئێران كار دەكەن، (...) بەڵام نەمانوتووە بەرپرسانی عیراق پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلییەكان هەیە".""
----------------------------------
ژمارە ٢٣ی گۆڤاری ئیسرائیل-کورد.
--------------------------
ماوەیەکە ویب سایتی فەرمی دەزگای ئیسرائیل-کورد لە لایەن تورکە فاشیستەکانەوە هاکراوە و تەواوی ئارشێڤ و بابەتەکانی سەر ویب سایتەکەی بە تەواوی لەسەر ئەو سیەرڤەرە لە ناوە چوو،لە ئێستا خەریکی گۆرانکاری لە ویب سایتەکە داین و هۆستینگی نوێ ویب سایتەکە ئێستا لە ژێر چاکردندایە و تا ماوەیەکی ویب سایتەکە دەکەویتەوە کار،بۆیە دۆستان و خوێنەرانی ویب سایتی ئیسرائیل-کورد و گۆڤاری ئیسرائیل-کورد دەتوان لە رێگەی ئەم بلۆگ پۆستەوە سەردانی کار و چالاکیەکانی دەزگای ئیسرائیل-کورد بن،بۆ ئاگاداریتان لای خۆتان بلاوی بکەنەوە تا دۆستان و خوێنەران ئاگادار بن.

تا دیزاینی نوێ ماڵپەری دەزگای ئیسرائیل-کورد دەکەوێتەوە کار دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە سەردانی چالاکیەکانی دەزگای ئیسرائیل-کورد بکەن

----------------

بێ پێوەندی دیپلۆماسیی ئاشكرا نێوان هەرێمی كوردستان وئیسرائیل دەوڵەتی كوردی مەحاڵە،بۆیە دەبێ كورد بەشەرمەوە سەیری ئەم پێوەندیی كورد و ئیسرائیل نەكات و لە رەخنەی ئەو وڵاتە عەرەبە بەناو ئیسلامییانە نەترسێت كە خۆیان بەنهێنی و ئاشكرا پێوەندیان لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیلدا هەیە>>>


-----------------------------



کورد هاوپەیمانی سروشتی ئیسرائیل لە عێراقدا

پێشەکی:
به‌پێی‌ تێگه‌یشتنی‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، توركیا مۆدێلێكی‌ "عیلمانی‌" ئیسلامی‌ دیموكراسی‌ نیشان ده‌دات،ئه‌و مۆدێله‌ی‌ توركیا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ مۆدێلی‌ ئیسلامی‌ رادیكالی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئیران ده‌كات. به‌ڵام له‌ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ حكومه‌تی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان، له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ سه‌ربازی‌ عیلمانییه‌وه‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی‌ دادگه‌یه‌كی‌ ئیسلامی‌ تۆمه‌تبار كراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و زیاتر له‌ جیهانی‌ ئیسلامی‌ نزیك ده‌بۆوه‌ له‌كاتێكدا گفتوگۆكان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی‌ توركیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا لە رۆژەڤ دابوو، رێك له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ پێویسته‌ ئیسرائیل هه‌موو ئومێدێكی‌ خۆی‌ نه‌خاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌.مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ، هه‌ستی‌ پۆزه‌تیڤی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تی‌ جوله‌كه‌ ده‌ربڕیووه‌،به‌هه‌مان شێوه‌، كورده‌كان له‌ شوێنه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ هه‌وڵی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ پیوه‌ندییان داوه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. ئیسرائیل له‌به‌ر كاردانه‌وه‌كانی‌ توركەکان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكراو راسته‌وخۆ پشتگیری‌ له‌ مافه‌كانی‌ كورد نەکردوە و ئەوەش بەئاشکرا هەست پێ دەکرێت،بەتایبەتی لەکاتی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکارا و تەلئەبیب لەو دوو ساڵەی دوایدا.
رەوەشی سوریا و هەڵوێستی پارتەکانی ئۆپۆزیسێۆن لەهەمبەر ئیسرائیل:

له‌شوێنه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌و هه‌رێمه‌، پارته‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌ دیموكراته‌كانخوازه‌كانی‌ سوریا ئاره‌زووی‌ خۆیان نیشانداوه‌ بۆ به‌ستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هیواخوازیشن ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر رژێمی‌ به‌عس هه‌ر به‌رگریكار نه‌بێت.ئەمریکا ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ عه‌له‌وی‌ سوریا ببێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ زه‌مینه‌ بۆ هێزه‌ ئیسلامییه‌ سوننیه‌توندڕه‌وه‌كان خۆش بێت ،بۆیه‌ حه‌ز ده‌كات ره‌وشی‌ ئێستای‌ سوریا وه‌كو خۆی‌ بمێنێته‌وه‌ پێده‌چێت ئیسرائیل وئه‌مه‌ریكا له‌و مه‌ترسیانه‌ هاوبۆچووون بن و تا ئێستاش کە دەسەڵاتی بەعس لەوپەری توندو تیژی دایە لەبەرامبەر دەنگی ئازادیخۆازانی سەر شەقام بۆ روخانی بەشار ئەسەد.
ئایا رەوشی‌ ئێستای سوریا وەك خۆی‌ دەمێنێتەوە یان گۆڕانێكی‌ لەناكاو لە بارودۆخەكە روودەدات، لەوانەیە ئیسلامییەكان بە پشتیوانی‌ وڵاتە عەرەبیە سوننیەكان دەسەڵات بگرنە دەست لە سوریا.ئەوەش ترسی هەرە گەورەی ئێران لە کاتی ئێستادا کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدات بەرگری بکات لە روخانی دیواری شیعەییزم لە عێراقی دوای ئەمریکا و سوریای ئێستا،بۆیە هاتنی موقتەدا سەدەر پێش ئەوەی دلسۆزی بی بۆ یەکگرتووی خاکی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەریم و بەغدا،ترسی روخانی شیعەکانە،پرۆژە و ئەجندای سەردانەکەشی تایبەتە بە ستراتیژی سیاسی و بەرژەوەندییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا کە لە رێگەی کارتی ماڵیکی و موقتەدا سەدرەوە گەمی پێدەکات.
ئێران به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ سوریاو لوبنان قایمكردووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رژێمی‌ ئه‌سه‌دیش بیه‌وێت خۆی‌ له‌ تاران جیابكاته‌وه‌ ناتوانێت.چونكه‌ حیزبوولڵا له‌ لوبنان و شیعه‌كانی‌ سوریا وبوونی‌100 هه‌زار ئێرانی‌ كه‌ مافی‌ هاووڵاتیبوونیان له‌ سوریا وه‌رگرتووه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ رێگه‌ به‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ ناده‌ن. هه‌روه‌ها، ئێرانیه‌كان په‌ره‌یان به‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان داوه‌ له‌گه‌ڵ سوریا كه‌ئه‌وه‌ش گره‌نتی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ بوونی‌ ئێران ده‌كات له‌ سوریا له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری‌ ئێران به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی‌ سوریا.

كورده‌كان هاوپه‌یمانی‌ سروشتی‌ ئیسرائیلن لە ناوچەکدا بە گشتی. كورد موسڵمانی‌ میانه‌ڕه‌وه‌ن و لێبورده‌شن به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مینه‌كانی‌ دیكه‌. بۆ گەلی کورد، ئایین به‌قه‌د نه‌ته‌وه‌ گرنگ نییه‌. شوێنی‌ جوگرافیی‌ و فره‌كولتوری‌ كورد به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئیسلامی‌ رادیكالی‌ وتوندڕه‌و، جا شیعه‌ بێت یان سوننه‌. هه‌روه‌ها كورد ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ببن به‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دیموكراتی‌ له‌دوای‌ ئیسرائیل و ئەزموونی حوکمرانی کوردیش ئەوەی نیشانداوە لەو چەند ساڵەی دوایدا کە من لە چەندین چاوپێکەوتن و گفتوگۆ لەگەل دۆستانی ئیسرائیل ئەو بۆچوونم بەدی کردوە و ئەوان بە شێوەیەکی زۆر باش لەوە تێگەیشتوونە کە هەریمی کوردستان رۆژبەرۆژ گەشە دەکات و کۆمەڵگەی کوردی توانا و زەمینەی پێشکەوتنی زیاتر هەیە بۆ کرانەوە بە روی جیهانی دەرەوەدا و سەربەخۆی کوردستان خەون نییە و مافی سروشتی گەلی کوردە کە ببێتە خاوەنی کیانی سەربەخۆ.

مەسەلەی نەوت و ئابوری کوردستانیش کارتیکی بەهێزە کە کورد بە گشتی دەتوانی بەکاری بنی بۆ کردنەوەی کاناڵەکانی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەل وڵاتە زەلهێزەکانی جیهان کە لەم چەند ساڵەی دواید ئابوری کوردستان گەشەی کردوە و هەریمی کوردستان توانای ناردنە دەرەوی نەوتی هەیە. بۆیە ئەگەر كوردستان سەربەخۆ بێت ئیتر پێویست ناكات کە هەریمی کوردستان لە رێگای عێراقەوە یان وڵاتانی مەعامەلەچی نەوت، نەوتەكانیان بە هەرزان بە دەرەوە بفرۆشن.
زۆربەی وڵاتانی ئوروپی كە پێیان وایە كورد ناتوانێت بارێكی سەقامگیر و جێگەی متمانە بگێڕێت لە پێوەندییە دیپلۆماسییەكانیدا. زۆربەی ئەوروپییەكان، بە ڕوانینێكی ئابووری و بازرگانییەوە سەیری مەسەلەكان دەكەن، پێیان وایە پاڵپشتیكردن لە پێوەندییەكانی كورد – جوولەكە، بەرژەوەندییەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لای عەرەبەكانی كەنداو دەخاتە مەترسی و وایان پێ باشترە ئەم كێشەیە هەر لە چوارچێوەی خۆڕهەڵاتی ناڤیندا بمێنیتەوە، بۆیە بەگشتی لەو بارەوە بێ لایەنی هەڵدەبژێرن. جگە لە بریتانیا كە دیدێكی زیاتر سیاسی و دووربینانەتری بۆ ڕووداوەكان هەیە و پێیوایە، بەهێزبوونی پێوەندی كورد و جوولەكە، لەوانەیە هەڕەشە لە پێگەی بریتانیا بكات لە ناوچەكە و باشووری عێراق كە باسی ئێستەی ئێمەیە
پەرەگرتنی پێوەندییەكانی كورد و جوولەكە، دواجار دەبیتە مایەی پتەوبوونی كوردەكان لەسەر ئەو نیشتمانەی كە تەنیا جوولەكە پێیوایە كوردستانە و شوێنی دیرۆكی كوردە. كوردەكان لانیكەم لە جوولەكە فێر دەبن كە چۆن بەرگری بكەن لە خاك و وڵات و مێژوو و ڕێگەی سەرخۆبوون پیشانی كورد دەدەن(١).
عێراق و ئیسرائیل:

ئاڵۆگۆڕی ناوچەیی لە عێراقدا بە سوودی ئیسرائیلە هەرچەند تا ئێستا بەو ئامانجانەی دەیەوێت‌و پێویستە نەگەیشتووە،بەپێچەوانەی لیدوانەکانی موقتەدا سەدر،ئیسرائیل بە هەموو شیوەیەک توانای ئەوەی هەیە کە لە گۆرانکارییەکانی عێراق سوود وەربگری بۆ بەرژەوەندی خۆی کە لیرەدا من لەو چەند خاڵەدا کورتیان دەکەمەوە:

1- بەرجەستەكردنی رۆڵی ئەمریكا‌و بەریتانیا بۆ رێكخستنی ئاسایش لە ناوچەكەدا، لە نێوان وڵاتانی ئەتلانتیك ئەم دوو وڵاتە بەتایبەتی ئەمریكا پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵا ئیسرائیلدا هەیە. بە سوودی ئیسرائیلە پێشوازی لەم جۆرە هێزانە بكات لە ناوچەكەدا. وڵاتانی ئەوروپایی زیاتر لەم دوو وڵاتە باس لە سەر مەسەلەی عەرەب دەكەن‌و زیاتر رەخنە دەگرن.

2- لاوازكردنی بارودۆخی ستراتیجی ئێران‌و سوریا. هاوكات لەگەڵا رووخانی حكومەتێكی دژە ئیسرائیلی، حكومەتێكی ئاشتیخواز بە پاڵپشتی ئەمریكا‌و بەریتانیا جێگیر كرا كە هەلومەرجی ستراتیجی ناوچەیی بە گوێرەی ویستی ئیسرائیل گۆڕدرا. چونكە ئیسرائیل بە باشی دەتوانێت روبەڕووی گروپە تیروریستیەكان لە ناوچەكەدا ببێتەوە‌و بەرەنگارەكانی خۆی گۆشەگیر بكات. لە بارودۆخێكی وادا ئەگەر سیناریۆی هێرشی سەربازی دژی سوریا یان ئێران بێتە گۆڕێ، ئیسرائیل‌و ئەمریكا رووبەڕووی د‌وخێكی سنوردار دەبنەوە. یەك لە كاریگەریەكانی بارودۆخی ستراتیجیەت نوێ ئەوەیە كە دەوڵەتی سوریا لە بەرامبەر گوشاری دەوڵەتە رۆژئاواییەكان بە مەبەستی دەرچوونی هێزەكانی سوریا لە لوبنان پێداگری لە خۆ پیشان نەدا‌و بە خێرایی هێزەكانی خۆی لە خاكی لوبنان كێشایەوە كە ئەڵقەی پەیوەندی ئێران‌و سوریایە لەگەڵا حزبوڵڵا‌و گروپە شەڕییەكانی فەلەستینی. لەوڕوەوە بە لاوازكردنی بارودۆخی ستراتیجی سوریا‌و ئێران لە ناوچەكەدا گروپە شەڕكەرە فەلەستینیەكان گڕوتینی خۆیانیان بە گوێرەی رابردوو لە دەست داوە‌و بە شێوەیەك لە شێوازەكان كەوتوونەتە گومانەوە بۆ درێژەدان بە هێرشە چەكداریەكانیان. حزبوڵڵا سەرەڕای ئەو ئەو ئیمكاناتە بەرچاوەی لە بەر دەستیدایە هەوڵدەدات لە دۆخی سەربازی دوور بكەوێتەوە‌و وەك ئەكتەرێكی چالاكی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی لوبنان دا دەربكەوێت. هەڵبەت لەبارەی لاوازبوونی بارودۆخی ستراتیجی ئەم دوو وڵاتە بەتایبەتی ئێران ناكرێ بە تەواوی بە شێوەی یەك لایەنە دادوەری بكرێت، چونكە بەدەستهێنانی دەسەڵاتی شێعەكان لە ناوچەكەدا بۆ ئێران بە هەلومەرجێكی ستراتیجی دەژمێردرێت. لە حاڵێكدا شێعەكانی عێراق بە گوێرەی شێعەكانی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل تۆزێ هێمن تر رووبەڕووی مەسەلەكە دەبنەوە، چونكە زۆربەی كوردە تێگەیشتووەكان پێیان خۆشە پەیوەندی كورد‌و ئیسرائیل بەهێز بێت لە بەر ئەوەی ئیسرائیل لە هەموو بوارێكەوە وڵاتێكی پێشكەوتووە، بەتایبەتی بواری كشت‌و كاڵا‌و پزیشكی‌و تەكنەلۆجیا‌و بواری ژینگەیی كە كورد زۆر پێویستی بەم چەند بواری هەیە. بۆیە عێراق ناتوانێت بە تەواوی بڕیار لە سەر كاروباری ئیسرائیل دەربكات.

3- لە دۆخێكی وادا كە ئیسرائیل لە ناوچەكەدا پاڵپشتی هەبێت باشتر دەتوانێت نەوتی رۆژهەڵاتی ناوین بكرێت‌و كۆمپانیا نەوتیەكانی بە گەرمی بخاتە گەڕ. عێراق یەك لە وڵاتە هەرە بەرهەمهێنەرە نەوتیەكانە. بە ئارامی ناوچە‌و ئاسایشی زیاتر ‌و هەبوونی هێزی پاڵپشت بۆ ئیسرائیل لە ناوچەكەدا، ئیسرائیل باشتر دەتوانێت لە كەنداو نزیك ببێتەوە‌و دەستی بگاتە سەرچاوە وزەییەكان. یەكێك لە هەوڵەكانی ئیسرائیل ورە بەرزكردنەوەی ئەو كوردانەیە كە دەیانەوێت وەك ئیسرائیل وڵاتێكی سەربەخۆیان هەبێت، چونكە لە دۆخێكی سەربەخۆدا هیچ وڵاتێكی دەوروپشت بۆی نیە پەلاماری شاخ‌و گوندەكانی كوردستان بدات. كە وابوو بۆ ئێران‌و سوریا‌و توركیا لاوازی ستراتیجی دروست دەبێت. ئەگەر كوردستان سەربەخۆ بێت ئیتر پێویست ناكات كوردەكان لە رێگای عێراقەوە یان وڵاتانی مەعامەلەچی نەوت، نەوتەكانیان بە هەرزان بە دەرەوە بفرۆشن، هەروا ئسراییلیش خۆی ماندوو ناكات لە چەندین رێگاوە نەوتی ناوچەكەی دەست بكەوێت. لە دۆخێكی سەربەخۆی وادا ئیسرائیل راستەوخۆ لە مووسڵەوە هێڵی گەیاندنی نەوت دەگەیەنێتە حەیفا ‌و لە بەرنامەكانی خۆیان نزیك دەبنەوە. بە گوێرەی قسەكانی "جۆزێف پارتیسكی" وەزیری دامەزراوە ژێرخانییە نەوتەوەییەكانی ئیسرائیل لە رۆژنامەی "هائارتس"دا لە مانگی مارسی 2004 وتی هێڵێكی وا دەتوانێت هاوكات لەگەڵا بەتواناكردنی بەشی وزەی ئیسرائیل، گرێدراوی ئیسرائیل ‌و پشت بەستنی بە نەوتی روسیا كەمتر بكاتەوە. هەروا ئەم هێڵەی باسمان كە لە كوردستانەوە ئەگەر بەرەو ئیسرائیل بڕوات لە وڵاتی ئەردەنەوە دەڕوات كە لە بواری ئاسایشەوە بە سوودی ئیسرائیلە‌و پارێزراوە. شایانی باسە لە دەیەی 1940 كاتێك بەریتانیەكان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دا بوون، پرۆژەی گەیاندنی هێڵی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری حەیفاوە بۆ دەریای ناوەراست بگوازێتەوە، لە خاكی سوریاوە جێبەجێیان كرد، بەڵام هاوكات لەگەڵا سەربەخۆیی‌و پێكهاتنی وڵاتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 ئەم هێڵە نەوتیە داخرا. ئێستا لە بارودۆخی ئێستادا ئەو هەلومەرجە ئامادەیە تا لە خاكی ئەردەنەوە ئەو كارە بكرێت. هەرچەند پێكهێنانی پرۆژەیەكی وا لە بواری ماڵییەوە قورسە، بەڵام لە هەمان كاتدا دەسكەوتی زۆری بە دوا دەبێت. 

4- لەگەڵا بنیاتنانەوەی پرۆژەی ئاوەدانی عێراق، پشتیوانی ماڵی وڵاتی ئیسرائیل لە رێگای ئەمریكا‌و بەریتانیاوە هاتۆتە ئارا. ئەم دەسكەوتانە تەنها دەسكەوتی ماڵی بە دواوە نیە، بەڵكو بە هاتنی تەكنەلۆجیای ئیسرائیل بۆ عێراق، عێراق گرێدراوی ئیسرائیل دەبێت‌و لە وڵاتانی تر دوور دەكەوێتەوە‌و ئەوەش دۆستایەتیەكی زیاتر لە نێوانیاندا دروست دەكات‌و دەستی وڵاتانی تیرۆر ‌و تێكدەری دراوسێ لە ناوچەكەدا دەبڕێت. هاوكاری ئابوری‌و تەكنەلۆجیا پێشەكییەكە بۆ هاوكاری سیاسی، لە دۆخێكی وادا بەشداریكردنی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق هێمایەكی ئاشتیخوازانە بێت لە نێوان هەر دوولادا. 

5- بەهێز ‌و رێخۆشكردنی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان: لە بواری ئابوری‌و سیاسییەوە ئەم ناوچەیە بۆ ئیسرائیل زۆر بە سوودە‌و بە پێچەوانەوە بە سوودی كوردیش دەبێت، چونكە كورد ئیتر پشت بە وڵاتانی دەوروبەر نابەستێت بەڵكو هێلكە‌و ماست‌و بنێشت لە وڵاتانی دراوسێوە بۆی بێت. لە پەیوەندییەكی وادا كورد دەبێتە خاوەن تەكنەلۆجیا، شوێنێك كە خاوەنی تەكنەلۆجیا بێت هەرگیز دەستی نیاز بۆ وڵاتانی دەوروپشت درێژ ناكاتەوە‌و شانی بە لای ستراتیجی ئەواندا شل نابێت. كوردەكان زیاتر لێكچوونیان لەگەڵا جوولەكەكاندا هەیە چونكە هەرچەند كورد لە وڵاتی خۆیدایە، بەڵام لە هەمان كاتدا هەر لە وڵاتی خۆیدا چەوساوەتەوە‌و تا ئێستاش هەر بندەستە. كەواتە سەربەخۆیی خراپ نیە‌و باشە. بۆ ئەبێ لە راستیەكان هەڵبین‌و بترسین، مرۆڤ یەكجار دەژیت. پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: بڕۆ یان گاڵا دێت یان پەمۆ. هەرچەند رەنگە سیاسەتی كوردەكانی ئێستا سەربەخۆیی نەبێت، بەڵام ئیسرائیل‌و زۆربەی كوردەكان پێیان خۆشە ئەوە رووبدات. كوردەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەك سەیری پەیمانی لۆزان دەكەن كە مافی خۆیانە مافی چارەنووسیان هەبێت‌و بڕیار لە سەر چارەنووسی نەتەوەییان بدەن. چونكە لە سەر بنەمای پەیمانی لۆزان كوردەكان دەبوایە پاش رووخانی ئەمپراتۆریای عوسمانی ببنە خاوەنی دەوڵەتێك، بەڵام مەعامەلەی زلهێزانی سەر زەوی نەیهێشت بە مافی چارەنووسی خۆیان بگەن. لە دۆخی ئێستادا بیرمەندان‌و هەڵكەوتووانی ئیسرائیل یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ سەربوخۆبوونی كوردستان بە سوودی هەردوولا دادەنێن كە بیرمەندان‌و هزرڤانانی كورد لە سەر ئەم باوەڕەن، بە دڵنیاییەوە بە سوودی كورد‌و كوردستان دەبێت، هەروا كە وتمان كورد لە گرێدراوی بە وڵاتانی بێ سەر‌وبن دوور دەخرێتەوە. 

6- لاوازكردنی پان عەرەبیزم: ئەمڕۆكە جیهانی عەرەب یكگرتوویی خۆی لە دەستداوە، هاوكات لەگەڵا رووخانی سەدام، وڵاتانی عەرەبی لە مەسەلەی نەتەوەگەرایی عەرەبی دوور كەوتنەوە. چونكە پێشتر دروشمی یەكگرتووییان دەدا. هەروا زۆربەی وڵاتانی عەرەبی پشتیان بە خۆیان بەستووە‌و خۆیان لە رێكخراوی یەكێتی عەرەب‌و لیژنەی هاوكاری كەنداو دوور خستووەتەوە. بە دوور كەوتنەوەی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق، دەستی دوو وڵاتی بەرەنگاری یەكتر، ئێران‌و ئیسرائیل ئاوەڵا بووەتەوە‌و هەر یەك هەوڵ دەدات زیاتر كاریگەری لە سەر عێراق دابنێت لەو رێگایانەی كە هەیانە. 

7- نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوینی گەورە: بە هاتنی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ ناوچەكە، چەندین بنەما بۆ دەسپێك دانراوە وەك: دیمۆكراسی‌و ماڤی مرۆڤ ‌و سكۆلاریزم‌و بازرگانیی ئازاد. ئەم نەخشەیە لە بنەمادا بۆ لابردنی تیرۆر ‌و نەهێشتنی توندوتیژی‌و بێ متمانەییە لە ناوچەكەدا. یەك لەو بنەمایانە دابینكردنی ئاشتیە لە نێوان عەرەبەكان‌و ئیسرائیل دا. واتە ئەو ئامانجەی كە ئیسرائیلیەكان هەر لە سەرەتای سەربەخۆییانەوە هەوڵیان بۆ داوە. 

بۆیە هیچ گەمەیەک لە ناوچەکدا ناتوانی بی بوونی هەژموونی ئیسرائیل بگاتە کۆتایی و سەرکەوتن بەدەست بێنی.

بۆ نووسینی ئەم بابەتە چەند سەرچاوەی دەزگای ئیسرائیل-کورد)م بەکار هێناوە.

مەولوود ئافەند

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates