ئیسرائیل و کورد سێوێکن و کراون به دووله‌ته‌وه له‌دیدی ووڵاتانی ئیسلام و عه‌ره‌ب له ناوچه‌که‌دا!- عادل
عادل 18/05/2012
ده‌وڵه‌تانی عهرهبو ئیسلام هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌بان که کورد وه‌ک ئیسرائیلێک وایه، چوونکه مه‌ترسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆیان. ئه‌م بیره شۆفینیسته له‌وه‌وه هاتوه که بڕوایان به قه‌وم گه‌لێکی دیکه نیه به‌غه‌یری خۆیان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان به میراتگری خه‌لیفه‌کانی ئیسلام ده‌زانن، که به‌رده‌وام له‌سووکایه‌تی کردنی گه‌لانی ناوچه‌که‌دا بوون. سه‌لاحه‌دینی ئهیوبیشیان بۆیه ویستوه چوونکه جووله‌که‌و کریستانیانی کوشتوه‌و ئاینه‌که‌شی وا کاسی کردوه قه‌ومه‌که‌ی خۆی له‌بیر چۆته‌وه که ده‌وڵه‌تێکی کوردی بۆ دامه‌زرێنێت له مێژوودا. بۆیه له مێژووی تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی کوردا ناوی وونه.
دواتریش بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عه‌ره‌ب ، سه‌ر هه‌ڵدانی مارکسیزمیان خستبوه ژیر فشاری ناسیۆنالیستی ناسریو دواتر به‌عسیه‌کانه‌وه، که نه‌توانن راشکاوانه پێ داگری بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌قی جووله‌که بۆکیانی خۆیان و کوردیشیان هه‌ر واسه‌یر کردوه. له‌کاتێکدا خودی مارکسیسزم بۆیه‌که‌مینجار سوکایه‌تی پێکردنی جووله‌که‌کانی له‌لایه‌ن مهسیحیهکانو بازرگانهکانیانهوه مه‌حکوم کردوه له مێژووی گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌وروپادا، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه عه‌ره‌بی ناسیۆنالیستی سه‌رانی مارکسیستی وه‌ک ته‌ره‌فگیر له جوو ناو زهر ده‌کرد، له گۆڕه‌پانی عهربیو ئیسلامیدابه بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ئایدۆلۆجیه جووله‌که‌ن، بۆیه ره‌وته مارکسیسته‌کانیش ته‌حریف ده‌ر ده‌چوون له‌ژێر فشاردا.
واته مارکسیزمیش له ناوچه‌که‌دا وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه دروشمی داکۆکی کردن له‌مافی چاره‌نووسی گه‌لان به‌رزبکاته‌وه، بۆیه ته‌نانه‌ت مارکسیسته عه‌ره‌به‌کانیش پێش مه‌رجی ئه‌وه‌یان قبوول کردوه که ئیسرائیل مه‌حکوم بکه‌ن، به‌چاویکی شۆفێنیستی عهرهبیو ئیسلامیه‌وه.
له‌ده‌ورانی پێشوودا حاکمه‌کانی ووڵاتانی عهربیو ئیسلامی سه‌ده‌ها لاوی کوردیان راپێچی شه‌ری گه‌له‌کۆمه‌که‌ی عه‌ره‌بیان له‌ژێر ناوی بوون به فیدائی بۆ غه‌زا-جیهاد له‌دژی ئیسرائیل و به‌قازانجی گه‌لی فه‌له‌ستین.ئابه‌و جۆره ئێمه‌ی کوردیان غه‌سل ده‌ماغ کردبوو راسته‌وه‌خۆ دژی ئیسرائیل‌و ناراستهوهخۆش دژی خۆمان.
ئێمه‌ی کورد ده‌بێت وه‌ک بۆچوونێکی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌یری ئه‌و دووگهلهبکهین که هه‌ردووکیان مافی کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌یه‌و نابێت هیچیان ئینکاری له‌بوونی ئه‌وی تریان بکات.
ئه‌مرۆ پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆسزیؤنهوه، هه‌وڵی دبلۆماسی خۆیان بخه‌نه روو بۆ دابینکردنی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلداو وه‌ک کاریکی دزێو سه‌یری نه‌که‌ن.
زۆر بیروراههیه که گوایه ئیسرائیل سه‌گی ناوچه‌که‌یه‌و له‌دژی گه‌لان به‌کار ده‌هێنرێت، ئائه‌مه بۆچوونێکی ناسیاسیهو له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا جێگای نابێته‌وه‌و دروستیش نیه.
راسته ئیسرائیل سه‌ربازێکی دڵسۆزی نه‌ک ئه‌مریکا به‌ڵکو کۆمه‌لگای نێو ده‌وڵه‌تیشه له‌ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئهمهبهمانای وانیه که‌دژی گه‌لانه. ئه‌و ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک مه‌زهه‌بی کۆبوونه‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن کاردهکاتو مافه مۆدێرنه‌کان به‌جیا له‌دین پاراستوه( ئه‌گه‌ر چی خودی ئاینی جوو له‌ئاینه‌کانی تر که‌متر دژی به‌شه‌ریه‌ت نیه- به‌ڵام تا راده‌یه‌کی دروست دین له ده‌وڵه‌ت جیایه).
تواناکانی ئیسرائیل له‌وه‌دایه که نه‌ک وه‌ک پاسه‌وانێکی ناوچه‌که وایه له ئاژاوه‌گێری نێو ده‌وڵه‌تی ( بۆنموونه ئیران-سوریا-عیراقی سه‌دام)، به‌ڵکوو بۆته موسته‌شارێک بۆ رۆژاواو ئه‌مریکا مشاوه‌ره‌ی پێده‌کات، له‌ڕێگای کۆنگرێسه‌وه،که زۆرینه‌ی جووله‌که‌یه).
هه‌رچیه‌ک باری ئاسایشی ئیسرائیل تێکبدات، ئه‌وه ئه‌مریکاو رۆژاوا له‌سه‌ری دێنه جواب. فشارییش له‌سه‌ر ئیران ههربهخاتری ئیسرائیله، چوونکه ئیران له‌راستیدا ووتویه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه لاده‌بات نه‌ک ئه‌مریکا.
له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌موو ده‌سه‌لاته عه‌ره‌بیه‌کان ده‌سته‌مۆکراون چ به فشار یان به‌خۆشی خۆیان که ته‌بابن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. که‌وایه بۆ بۆئێمه‌ی کورد رهوانهبێت په‌یوه‌ندیه کانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا هه‌بێت.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاپۆدا روویدا پلانێکی نیو ده‌وڵه‌تی بوو،ئه‌گه‌ر هه‌ندێک پێایان وایه لهدهستگیرکردنهکهیدا ئیسرائیل رۆڵی هه‌بوه، ئه‌وه ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن که چه‌نده ئیسرائیل جێمتمانه‌ی ئه‌مریکاو هێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه،ئیتر بۆ ئێمه له‌به‌ر خاتری دوژمنه‌کانمان دوژمنایه‌تی بکه‌ین.
به‌داخه‌وه کاتێک په‌که‌که به داخوازی تورکیا خرابوه لیستی تیرۆریستانه‌وه، ئه‌و ههلو مه‌رجه تراجیدیایه خوڵقا. به‌لام با پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌بێت ئه‌ی بۆ سوریا وه‌ده‌ری نا، خۆ سوریا بوو وای کرد ئاپۆ بکه‌وێته داوی ئیسرائیل‌و هێزی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه. ئه‌وه گه‌مه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بوو ده‌بیت ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین و بزانین چۆن خۆمان له بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا ببینینه‌وه، نه‌ک له‌به‌ره‌ی دژی هێزی نێوده‌وڵه‌تیدا.پێ ده‌چێت، تێکۆشه‌رانی په‌که‌که زوو ده‌رسیان له‌و نارۆشنی‌و تووندیهی خه‌بات وهرگرتو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌که‌که له و بازنه‌ی تیرۆریستی‌دا ده‌ربکه‌ن، هه‌ر وه‌ک موجاهیدینی خه‌لقی ئیرانیش کارگه‌لێکی وه‌ها له‌ده‌ستووری کاریاندایه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین جمهوری ئیسلامیش وویستی پلانێکی وه‌ها له‌دژی دیموکراتی کوردوستانی ئیران ئه‌نجام بدات، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت به‌هۆی سه‌رسه‌ختی دژاتهتیکردنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، بۆ یه دۆستایه‌تی ئیسرائیل پێویسته بۆدۆزی کورد له‌هه‌موو پارچه‌یه‌کی کوردوستاندا، جا ئیتر چۆنمان ناو لێدهنینن با بینێن.
هه‌چۆنێک هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنیت، هاوکاریه‌کانی ئیسرائیل بۆ دۆزی کورد زۆر زیاتره له مووسڵمانهکانو عه‌ره‌به کان. ده‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، یانی ده‌نگی ئێمه له ئه‌مریکا، له‌ناو کۆنگرێس، له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان یانی له ناو ووڵاتانی ئهوروپادشدا .
ئه‌وه‌ی جێگای داخه هه‌رێم چه‌ند باره‌ی کردۆته‌وه تا ئێستا که په‌یوه‌ندی نیه له‌گه‌ڵ ئیسرائیلداو به‌قه‌ولی شۆفێنیستی عه‌ره‌بی( زاێۆنی) نیه له کوردوستان. بۆچی زایۆنی باشتره یان ئیتڵاعاتو میت؟
ئه‌مه گازنده‌یی ئێرانه له‌کاتێکدا هه‌زاره‌ها جووله‌که ئه‌مڕۆ له‌ئیران هه‌ن. بۆیه پێ ده‌چێت هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌ولێر له چه‌شنی موقته‌دا سه‌در بۆ مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی هه‌ولیرو به‌غدا نه‌هاتوه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه هاتوه بهنیابهتی ئیران که شاهیدی بدات زاێۆنی له هه‌ولیر هه‌یه یان نا، دیاره ته‌ئکیدی کردبوو، بۆیه وتبووی نا ئێمه زایؤنیمان له هه‌ولێر نه‌دیوه. دیاره به‌رێزیشی له دڵه راوکهدابوه بۆیه خۆی گه‌یاندۆته هه‌ولێر. جا کوا سه‌رکردایه‌تی کورد بوێرانه بیتوانیایه، خه‌تی سیاسی خۆی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا سهرپێخستایه، نه‌ک به‌خاتری
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عهرهبو تورک‌و فارسی ده‌سه‌ڵاتدار.
-----------------------------------------------
ئایا دۆستایه‌تی کردنی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌توانێت پێگه‌یه‌کی نیو ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ دۆزی کورد؟
ئایا دۆستایه‌تی کردنی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌توانێت پێگه‌یه‌کی نیو ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ دۆزی کورد؟
عادل 16/05/2012
به دڵنیایه‌وه به‌ڵێ یه بۆ ئه‌و پرسیاره.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریشه‌ی وه‌ڵامی ئهرییی ئه‌و پرسیاره، پێویسته پێش هه‌موو شتێک هه‌وڵێک بده‌ین بۆ ڕاماڵینی ئه‌و په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌ی که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کوردا به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه،که ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ش ئیلهامیان له ئاینی ئیسلام وه‌رگرتوه بۆ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی توخم په‌رستی خۆیان، وه‌ک ناساندنی کیانی جووه‌کان به سههوێنیزم(زایۆنیزم)، بۆ ووروژاندنی کۆمه‌لگای ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا. هه‌روه‌ها مه‌قوله‌ی ئیمپریالیزم، که به‌کار هێنراوه بۆ خزمه‌تی سیاسه‌تی دژی رۆژاوایی. بێ بنه‌مایی ئه‌و بۆچوونه له‌وه‌دایه که به داگیرکاریه ئیسلامیه‌کان ووتراوه فتوحاتی ئیسلامی جا چ عه‌ره‌ب کردبێتی یان تورک وه‌یان فارس، هه‌ر به‌پیرۆزیان راگرتوه بۆ مه‌به‌ستی سه‌رکوتی گه‌لانی بچوکتر له‌خۆیان.
ئه‌مرۆ جیهانێک هه‌یه که جیهانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانیه و به خاتری دریژه‌پێدانی ته‌مه‌نی سیسته‌مه‌که‌ی، پێشتر و ئیستاش شه‌ری گه‌وره‌ی لێره‌و له‌وێ کردوه، له‌پیناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه ئابووریه‌کاندا،کاری باشیشیان به کۆمه‌لگای جیهان گه‌یاندوه. بۆنموونه نه فتوحاتی ئیسلامی‌و نه قه‌له‌مره‌وی عوسمانی 400 ساڵی وه نه 1000 ساڵی ساسانی‌و په‌هله‌ویه‌کان به توانای خۆیان نه‌یان توانیوه پیاڵه‌یک نه‌وت بدۆزنه‌وه، ئهوکانزا ناسیهی مێژووی بابلیهکانو فیرعه‌ونیه‌کان به‌ده‌ستیان هێنابوو ئه‌مان کردبویانه قهزاوگێری به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ژماره‌ی که‌نیزه‌ک.
که‌واته ئێمه ئه‌مرۆ پێویستمان به خۆگهونجاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه جیهانیه‌دا. بۆ ئه‌مکاره‌ش پێویستمان به شۆردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه سیاسی‌و ئابوری‌و کۆمهڵایهتیهکانمانه له دژ وه‌ستانه‌وه‌مان له به‌رامبه‌ر جگه‌ر گۆشه‌ی ئه‌و سیسته‌مه که ئه‌ویش ئیسرائیله. واته ده‌بێت خۆمان بکه‌ینه دۆستی.
بمانهوێتو نه‌مانه‌وێت ئیسرائیل کیانێکی پارێزراوو مهقبوولکراوه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، دوژمنایه‌تی کردنی مانای دوژمنایه‌تی کردنی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ته‌واوی یه‌کێتی ئه‌وروپاو به رووسیاو چایناشهوه.
گه‌لی فه‌له‌ستینیش سه‌ره‌رای هاشوهوشی نهتوهپهرستانی وه‌ک ناسریهکانو به‌عسیه‌کان‌و ئه‌میره‌کانی عه‌ره‌ب، نه‌یانتوانی بستێک زه‌وی له ئیسرائیل وه‌رگرنه‌وه، هه‌تا ڕیکخراوی رزگاری به‌خشی فه‌له‌ستین به رابه‌ری یاسر عه‌ره‌فات، چوهریزی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌و دانی به‌بوونی ئیسرائیل‌دا ناو فه‌له‌ستینیه‌کانیش له‌به‌رامبه‌ردا پیگه‌ی خۆیانکرده‌وه له‌فه‌له‌ستین وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی.
ئیمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پیگه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بیت، ده‌بێت بێشه‌رمانه خۆمان بکه‌ینه داشه‌هاره‌ی گه‌مه سیاسیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و خۆمان بکه‌ینه دۆستی ئیسرائیل واته عه‌ره‌بی موسڵمان ووته‌نی (سههوێنیزم). چوونکه سههوێنیزم دوژمنی گه‌لان نیه‌و به‌لکو زۆرینه‌ی کۆمه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی دۆستیه‌تی.
ئیمه بمانه‌وێت یان نا لای کۆمه‌ڵی عه‌ره‌بی به ئیسرائیلی دوه‌م ناسراوین. ده‌با ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئهوخهونهیان بهێنینه دی. ده‌بیت بزانین له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی بادا شه‌نی سیاسی خۆمان بکه‌ین. ده‌شبێت ئه‌وه بزانین هیچ کاتێک ئازادی ئێمه لای عهرهبهکانو فارسهکانو تورکه‌کانه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵکو ئه‌وه رۆژاوایه ده‌توانێت کاری ئێمه ئاسان بکات.
ئه‌گه‌ر دلهراوکهی حکومه‌تی هه‌ریم له بنیاتنانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه، له ترسی ئێران‌و کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیه ئه‌وه دره‌نگ بێ یان زوو ئه‌وان ئهوبیانوهمان هه‌ر پێده‌گرن. به‌لام ئه‌گه‌ر له سه‌ر به‌راستی بوونی ئێمه له‌مه‌ر دۆستایه‌تی کردنی ئیسرائیل‌و هه‌وڵدانمان بۆ کار ئاسانکردنی ئیسرائیل له‌ناوچه‌که‌دا، تووشی گێچه‌ل ببین به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی عهربو تورک‌و فارسی ئیسلام، ئه‌وه ده‌کریت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌دۆستی سیستهمهکهیانمان قبووڵبکه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له تورکیا یان ئیران داگیرکاری کوردوستان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ بکه‌ن، بێگومان وه‌ک ته‌ڵه‌یه‌ک ده‌بێت بۆیان له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی کوه‌یت بۆ سه‌دام، که‌دووگیان بۆ بهداوهکهوهکردبوو، تا پیا ته‌قی. خۆ له‌لایه‌کی تریشه‌وه لکاندنی به‌شه‌کانی کوردوستانه به‌یه‌کتریه‌وه، ئه‌گه‌ر داگیری بکه‌ن ئه‌و ووڵاتانه ، ئه‌وه‌ش بۆئێمه باشتره. بۆیه ده‌بیت به‌شداربین له‌گه‌مه‌ی سیاسی ناوچه‌که، ده‌گینا ناتوانین ئهوپیگه نێو ده‌وڵه‌تیه مسۆگه‌ر بکه‌ین.

No comments:
Post a Comment