سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئێران ناوی ژماره‌یه‌ك سیخوڕی كوردی مۆسادی ئیسرائیلی راده‌ستی مالیكی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بڵاویكرده‌وه راپۆرتێكی ناوخۆیی حیزبی ده‌عوه به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران كورد به به‌بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل تۆمه‌تبارده‌كات بۆ "سیخوڕیكردن" له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و ئه‌و حیزبه ئاینیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
رۆژنامه‌ی "السیاسه" كوه‌یتی بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌راپۆرته‌كه‌ی حیزبی ده‌عوه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ده‌زگای هه‌والگری ئێران ناوی ژماره‌یه‌ك "سیخوڕی كوردی كه په‌یوه‌ندیان به مۆسادی ئیسرائیلییه‌وه" هه‌یه راده‌ستی فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كردووە كە كەسێكی نزیكه لە مالیكی.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی به‌پێی راپۆرته‌كه ئێران داوای له مالیكی كردووه هه‌ندێك رێوشوێنی كرداریی بگرێته به‌ر بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی "بوونی هه‌واڵگری ئیسرائیلی له‌هه‌رێمی كوردستان" و داواكراوه دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له "كوردانی به‌كرێگیراوی ئیسرائیلی" پاكبكرێنه‌وه چونكه ئێران پێیوایه تیمەكانی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكانی ئێران لە هەرێمەوە دێنە ناو خاكی ئێران.
له‌راپۆرته‌كه‌ی حیزبی ده‌عوه‌دا باس له‌وه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و رێنماییانه‌ی ئێران نوری مالیكی داوای له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رپرسیارێتی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات.
راپۆرته‌كه بونی ئه‌و "به‌كرێگیراوه كوردانه‌ی مۆسادی ئیسرائیلی" به‌هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوان حیزبی ده‌عوه‌و پارتی و یه‌كێتی داده‌نێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانییه‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێت به‌وه‌ی بووه‌ته شوێنێك بۆ چالاكییه‌كانی ئیسرائیل، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌نیسانی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌و قسه‌كانیانی ره‌تكرده‌وه، داواشیكرد سنورێك بۆ ئه‌و جۆره وتانه دابنرێت.
ئه‌مین هادی په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی كراوه‌یه به‌رووی وڵاتانداو فڕۆكه‌خانه‌و رێڕه‌وه سنورییه‌كانی له‌ژێر چاودێری عێراقدا نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه ئه‌وان پێیانوایه ئیسرائیلییه‌كان به‌ئاسانی ده‌چنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌كو بازرگان و گه‌شتیار، ره‌نگه دواتریش ئه‌و كه‌سانه بچنه ناوچه عێراقییه‌كانه‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هه‌واڵگری ئێرانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه‌و ململانێی راسته‌قینه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ مۆسادی ئیسرائیلی له‌و ناوچه‌یه، هه‌واڵگری ئێرانیش زیاتر له حكومه‌تی عێراق ده‌توانن بوونی ئیسرائیلییه‌كان له‌هه‌رێم دیاریبكه‌ن چونكه هه‌واڵگری عێراق له‌هه‌رێم بوونی نییه.
ئه‌مین هادی به مافی ئێرانی ده‌زانێت چاودێریی چالاكییه‌كانی ئیسرائیل له‌هه‌رێمی كوردستان بكات دوای كوشتنی ژماره‌یه‌ك زانای ئه‌تۆمی، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی گومانی به‌هێزی هه‌یه سه‌باره‌ت به رۆڵی هه‌واڵگری ئیسرائیلی له‌هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ریان له‌به‌رده‌ستدا بێت.
له‌به‌رانبه‌ردا حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و جموجۆڵه‌كانی هه‌واڵگری ئیسرائیلی له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه.
حه‌سه‌ن جیهاد رایگه‌یاندووه كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی هه‌واڵگری ئیسرائیلی له‌ناو خاكی ئێران‌دا نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه بڕِیاری سیاسی كوردستان ئه‌وه‌یه كه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌شێوه‌ی ئاشكرا یان نهێنی ناكات.
nrttv.com
--------------------
دۆستایەتی لەگەل ئیسرائیل یا هەر وڵات و نەتەوەیەک لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی مافی کوردانە
هیوا گوڵ محەمەدی
بە دریژای مێژوو گەلی کورد لەگەڵ گەلانی دیکە بە مەزهەب، کولتور، زمان و هویەتی جیاوازەوە ژیاوە. لە هێندی حاڵەتی کەم دا ڕویداوە کە کەمە نەتەوەیەک، یان کەمە مەزهەبێک لە لایەن هۆز یان سەروک عەشیرەیەکەوە پەلامار درابن، بەڵام ئەوە وەک کێشەی ناوبەری نەتەوەکان حیساب ناکرێ و گەلی کورد وەک نەتەوە پەلاماردەر و پاکتاوکەری ڕەزگی و ئاینی هیچ لایەنێک نەبووە.
زورجار لە ڕوی سیاسیەوە کورد تووشی هەڵە دەبن و لەوەش خراپتر هەڵە‌کان پێنە و پەڕۆ ئەکەن. لە سەردەمی دنیای دوو جەمسەریدا (بەرەی سوسیالیستی و بەرەی ئیمپریالیستی یان کاپیتالیستی) کورد بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئەدا وانیشان بدات کە دژی ئامریکایە کە ڕیبەری کاپیتالیزمی جیهانی دەکرد، لە حاڵێکدا هیچ کات لە لایەن یەکیەتی سوڤیەتی ئەوکاتەوە کە ڕیبەری سوسیالیزمی موجود بوو، پشتگیری لە کورد وەک نەتەوە نەکرا.
ساڵی ١٩٤٨ جولەکەکان لە سەر خاکی ئیسرائیل سەربەخوێی خۆیان بە ناوی وەڵاتی ئیسرائیل و جولەکە ڕاگەیاند و خێرا لە لایەن گەلێک لە وەڵاتانی جیهانەوە بە ڕەسمی ناسێندرا. دیارە هۆکاری دامەزراندان، کات و سەردەم و هەلی دامەزراندنی ئەو دەوڵەت، نەتەوەیە بە ناوی ئیسرائیل بابەتێکی جیاوازە و لێرە دا ناگونجێ، بەڵام گرینگە کورد بزانێ کە بەر لە دامەزراندنی دەولەتی ئیسرائیل جولەکەکانی دەرەوەی ئیسرائیل بە وەگەڕخستنی لوبیەکی بەرفراوان زەمینەی ئەو دەوڵەتەیان ئامادە کردبوو. بۆیە تەنیا بیر لە شوێنی دامەزراندن و کاتی ڕاگەیاندی دەکرایەوە.
بێگومان دامەزراندنی دەولەتی جوڵەکە یان وەڵاتی ئیسرائیل بۆ کوردان جێگای سەرەنج و وردبونەوە بوو و تەنانەت ئێستاش ئەو گرینگیەی هەرماوە و دەکرێ کورد کەڵک لە تەجروبەی جولەکەکان وەرگرێ.
لە کاتی دامەزراندنی ئیسرائیل دا هەموو وەڵاتی عەرەبی و نیزیک بە تەواوی وەڵاتانی موسڵمان دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئەو دەولەتە ساوایە ڕاگەیاند و مەترسی ئەوە دەکرا کە جولەکەکان جارێکی‌تر توشی کۆمەڵکوژی ببنەوە، کە تازە لە کۆمەڵکۆژی سەردەمی شەڕی دووهەمی دنیاگر لە 1939 تا 1944 لە لایەن دەسەڵاتی نازی فاشیستی هیتلێرەوە نەجاتیان ببوو.
هەر لە کاتی پێکهاتنی وڵاتی ئیسرائیلەوە و کاتێک دەوڵەتی بریتانیا سەرپەرستیی ئەو وڵاتەی بەجێ‌هێست (١٩٤٨)، لەشکەری وڵاتانی عەرەبی و ژمارێکی زۆر عەرەب و موسوڵمانی خۆبەخش هێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە تازە پێكهاتوە، کە سەرەنجام بە شکستی عەرەبەکان ئەو شەرە کە بە شەڕی یەکەمی عەرەب و ئیسرائیل ناوی دەرکردوە، تەواوبوو.
پاشتر لە ساڵی ١٩٥٦ شەڕێکی دیکە لە نێوان عەرەب و ئیسرائیل هاتە ئاراوە(بە شەری دوەم یا شەڕی کاناڵی سوئێز ناسراوە) کە دیسان عەرەب تێک شکان. پاشتر لە شەڕی سێهەم لە ١٩٦٧ دا کە عەرەبەکان بە سەرکردایەتی جەماڵ عەبدولناسر هێرشیان کردەوە سەر ئیسرائیل و لە لایەن هێزەکانی جولەکە یان ئەرتەشی ئیسرائیل بە فەرماندەری "موشە دایان" دیسان تێکشکیندران. جێگەی ئاماژەی لەم شەڕەدا کە ٦ رۆژی خایاند ئیسرائیل توانی بەسێکی یەکجار زۆر لە خاکی وڵاتانی عەرەبی(میسر، سووریە ئوردون) بگرێ. ئەوجا عەرەبەکان کەوتنە هەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی خاکە داگیرکراوەکەیان و هێدی هێدی فەلەستینیان لە بیر خۆیان بردەوە و بەوجورە ئیسرائیل بو بە ئەمری واقع و دواتر ناچار بون ئەو دەوڵەتە (ئیسرائیل) و جولەکە قەبوڵ بکەن. ئەڵبەت شەڕی چوارەمیش لە ١٩٧٣ روویدا کە سەرەتا هێزەکانی میسر هێندێک چوونە پێش ،بەڵام سەرەنجام لەو شەڕەش عەرەب تێک شکان. تا ئەوەی سادات سەرکۆماری میسر وەک گەورەترین وڵاتی عەرەبی سەرەنجام پەیماننامەی ئاشتیی لەگەڵ ئیسرائیل مۆر کرد و بەو شێوە بوونی ئەو وڵاتەی بەفەرمی سەلماند.
بەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و خەباتی جولەکە بۆ سەربەخۆێی، گەلی کورد لە خەبات و تێکۆشان دا بووە و لە چەند قوناخدا بێجگە لە هەبونی دەیان ئیمارەتی خوماڵی هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەشیان داوە، کە حکومەتی مەلیکی بە سەروکایەتی شێخ مەحمود لە سەردەمی شەڕی یەکەمی دنیاگر و کۆماری کوردستان بە سەروکایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە سەردەمی شەڕی دوهەمی دنیاگر دا دوو نمونەی بەرچاون.
وەک ئاشکرایە دواتر هەموو ئیمارەتە کوردیەکان و پاشانیش حکومەتی شیخ مەحمود و پێشەوا قازی محمەمەد ڕووخان و خەباتی کوردان بەردەوامی پێدرا و پاشان لە ١٩٥٨ و دوای گوڕانکاری لە دەسەڵات لە عێراقدا (کودێتای عەبدلکەریم قاسم) کوردەکانی باشور بە سەروکایەتی مەلا مستەفا بارزانی دەستیان بە خەبات کرد و دواتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان جوڵانەوەی ئازادیخوازانەی کوردان گوڕی گرت.
لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە هەموو جاری کوردەکان بە دوستایەتی کردنی جولەکە تومەتبار کراون. یان وەک کارتی هەڕەشە لە دژی جوڵانەوەی کورد لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە بەکار هاتوە و بەردەوام کوردەکانیش بە سویند خواردن هەوڵیان داوە ئەوە بسەلمێنن کە هیچ پێوەندیەکیان لەگەڵ ئیسرائیلیەکاندا نیە.
لە سەردەمی شوڕشی بارزانی دا عەرەبەکان پشتگیریان ئەدایە حکومەتی داگیرکەری بەغداد لەبەر ئەوە پێوەندی هەبوو لە نێوان شوڕشی بارزانی و جولەکەکاندا. دیارە دواتر ئیسرائیل، شای ئێران و ئامریکا پشتیان لە مەلامستەفا کرد و شوڕشەکەی هەڵۆشایەوە. بەڵام کارتی دۆستایەتی ئیسرائیل کورد بەردەوام لە لایەن عەرەب و داگیرکەرانی کوردستانەوە دژی کورد و جوڵانەوەکانی بەکار هاتوە بە هەمان شێوە کە لە سەردەمی بەرەی ڕوژهەڵات و ڕوژئاوا دا کورد بە داردەستی ئەمریکا دەناسران و کوردەکانیش بەردەوام پاکانەیان بۆ ئەوە دەکرد کە وا نیە.
دوای تێکشکانی بەرەی سوسیالیستی و یەکجەمسەربونەی دونیا، ئەوجا نەیارانی کورد تەنیا کارتی ئیسرائیلیان بەدەستەوە مایەوە و بەردەوام ئەوە دەبیستین کە ئیدیعا دەکەن ئیسرائیل یارمەتی کورد ئەدات.
بە باوەڕی من گەلی جولەکە و دەوڵەتی ئیسرائیل وەک هەموو گەل و نەتەوە و دەسەڵاتەکانی دیکەی دنیا مەشروع و ڕەوان و پێویستە گەلی کورد دان و ساندنی هەبێ لەگەڵیاندا و هیچ ترس و شەرمێکی ناوێ و کورد دەبێ بتوانێ پارێزگاری لە پێوەندیەکانی خۆی بکات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوەیەکانیدا.دیارە ئەمە بەو مانا نی‌یە کە کورد لە ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لایەنی ئیسرائیل دەگرێ. ئاسکرایە نەتەوەی کورد لە شەڕ و ئاشتیی ئەو دوولایەنەدا هیچ بەرژەوەندیکی نی‌یە. پێوەندیی و دۆساتەتی لەگەڵ لایەنێکیان بەهیچ شێوەیەک بەمانای دژایەتیی لایەنی دیکە نی‌یە. لەم جیهانەدا دەیان و سەدان وڵات و نەتەوە هەن کەلەگەڵ هەردوولا (فەلەستین و ئیسرائیل) پێوەندیان هەیە و کوردیش دەتوانێ یەکێک لەوانە بێت. بیجگە لەوانەش بۆچی بۆ کورد خراپ و حەرامە لەگەڵ ئیسرائیل و وجولەکەدا پێوەندی هەبێ بەڵام بۆهەموو وەڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ڕەوایە؟
وەک باسکرا میسر لە دوای شەڕی ١٩٧٣ کەبە شەڕی "یەوم کیپوور" ناوبانگی دەرکردوە، لەگەڵ ئیسرائیلیەکاندا دان و ساندنی هەیە و هاوکاری یەکتر دەکەن و هەروەها وەڵاتانی ئوردون و تورکیە و وەڵاتانی دیکەی ئیسلامی و عەرەبیش پێوەندیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە. دیارە ئێران تا ڕوخانی حکومەتی پاشایەتی هاوکاری ڕاستەوخویەی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەبوو و دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئسلامیش ناڕاستەوەخۆ هاوکاریەکەیان بەردەوام بووە. بەتایبەت لە سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق، حکوومەتی ئیسلامی ئەگەرچی بە رواڵەت دژی ئیسرائیل قسەی دەکرد، بەڵام بەردەوام خەریکی کڕینی چەک و چۆڵ لەو وڵاتە بوو.
ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ئێرانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان لەگەڵ ئیسرائیل دا پێوەندی هەیە و ئەوەش وایکردوە کە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بکەونە خۆپاراستن و سویند خواردن کە ئەوان پیوەندیان لەگەڵ جولەکە دا نیە.
زورم پێ سەریرە کە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان ئەوەند خۆیان بچوک دەکەنەوە کە پاکانە بۆ بانگەشەی لەوچەشنە دەکەن، باشە ئەگەر ئیسرائیل و پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا خراپە بۆچی داگیرکەرانی کوردستان بەوپەڕی بێشەرمیەوە پەرەی پێدەدەن؟
ئەوە نیە ئەرتەش و حکومەتی داگیرکەری تورک لە مودێرنترین چەکەکانی ئیسرائیل لە تەیارەی بێ سەرنشینەوە بگرە هەتا مین و دوربین و تانک و هەموو ئامرازەکانی دیکەی شەڕ دژی کوردان کەڵک وەردەگرن و رۆژانە مروڤی کوردی پێدەکۆژن؟ ئەوە نیە زانیاریە جاسوسیەکان دژی شوڕشگێرانی کورد لە چیاکانی کوردستان لە لایەن تەیارە جاسوسیەکانی ئیسرائیلەوە دەدرێتە تورکیە و ئەوانیش بەشیکی ئەدەنە ئێران؟ ئەی باشە ئەگەر وایە خۆ کورد موسڵمانن و ئیسرائیل جولەکە، بۆچی بۆ ئەوان ڕەوایە دژی کوردی "موسڵمان" چەک و زانیاری و هاوکاری ئیسرائیل و جولەکە وەرگرن، بەڵام بۆ کورد حەرامە نێزیکی جولەکەکان بێتەوە؟
بە باوەڕی من کاتی ئەوە هاتوە کوردەکان بە دەنگی بەرز و بێ ترس و لەرز ڕای بگەیەنن کە کورد جولەکە وەک ئینسان چاو ڵێدەکات و دوستایەتی کردنی زۆر ئاساییە و گەلی خاڵی هاوبەش و مێژوی پڕ لە تراژیدی هاوبەشیان هەیە و دەتوانن لە تەجروبەکانی یەکتر کەڵک وەگرن.
گەلی کورد مافی خۆیەتی کە دوستایەتی گەلان لەسەر بنەمای ڕیزگرتنی دیموکراتیک ومروڤدوستانە پەرە پیبدا و هیچ شەرم و شوریەش نیە .
ئەوەی جێگای وردبونەوە و ڕەخنەیە لایەنی ئیسرائیل و جولەکەیە کە لە پێناو بەرژەوەندی بازرگانی دا، میژوویان لەبیر کردوە و بەردەوام لایەنی زاڵمان و داگیرکەران دەگرن و لە ماوەی سی ساڵی ڕابوردوو دا بەشیک بون لە هێزی سەرکوتی جوڵانەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد لە باکوری کوردستان. کاتی ئەوە هاتوە بەو سیاسەتە هەڵانەیان دا بچنەوە و سەرنج بدەنە دوستایەتی گەلان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی دیموکراتیک و مروڤدوستانە.
ئیسرائیل هەیە، گەلی جولەکە هەیە و زۆرجار رووداوە سیاسە‌یەکان و هەلومەرجی ژیوپولۆتیک هێندێک هاوبەرژەوەندی لە نێوان دوو نەتەوە یا دوو وڵات‌دا پێک دێنێ. گەر هاتو لە هەر هەلێکدا وەها هاوبەرژەوەندیەک لە نێوان کورد و ئیسرائیل یا هەر دەوڵەت و نەتەوەیەکی دیکە دا بەدی کرا، بۆ کورد نی‌یە بەهۆی هەڵوێستی لایەنی دیکەوە پشت لە بەرژەوەندیەکانی خۆی بکات. وەک هیچ نەتەوە و دەوڵەتێک بەرژەوەندیی خۆی قوربانیی نەتەوەی کورد نەکردووە و نایکات.
20120515
No comments:
Post a Comment