مایک پۆمیپۆ:
ئەوەندەى ئێران گرنگی بە ئاوى قورس بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەى دەدات، هێندە ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییەکانى دابین ناکات
مایک پۆمیپۆ:
ئەوەندەى ئێران گرنگی بە ئاوى قورس بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەى دەدات، هێندە ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییەکانى دابین ناکات
واشنتۆن بەردەوامە لە هەڵمەتە تووندەکانى بۆ سەر تاران، بە ئاستێک وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆماری ئیسلامى بە "لادەر لەیاسا" وەسف دەکات.
مایک پۆمیپۆ، راشی گەیاندووە "ئەوەندەى ئێران گرنگی ئاوى قورس بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەى دەدات، ئەوەندە ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیانى دابین ناکات". ئەو هەڵوێستانەى ئەمریکاش بەرامبەر ئێران، مەترسییەکى گەورەى لەنێوخۆى ئەو وڵاتە دروست کردووە و، قەیرانێکى سەختى دارایی و ئابوورى سەری هەڵداوە و، بووەتە هۆکارێک بۆ داڕمانى بەردەوامی بەهاى تمەنی ئێرانی.
هەرچەندە مەحمەد عەلى جەعفەرى، فەرماندەى سوپاى پاسداران هەڕەشەى لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا کردووە بەوەى "هێزی ئەمریکا دەڕووخێت و بەرەو گۆشەگیری زیاتر هەنگاو دەنێت"، زۆربەى وڵاتانى جیهان چوونەتە پاڵ سیاسەتەکانى واشنتۆن بەرامبەر تاران، کەبەرەو گۆشەگیرێکى مەترسیدار هەنگاو دەنێت. ترامپ لەکۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان داواى لەسەرجەم وڵاتان کردووە "دیکتاتۆریەتە گەندەڵەکەى تاران گۆشەگیر بکەن"، هیماشی بەوە داوە "ئەوان کوشتن و ناسەقامگیری و ماڵوێران بڵاو دەکەنەوە و، رێزیش لە دراوسێ و سنوورو سەروەری وڵاتان ناگرن".
لەلایەن خۆیشیەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئیدارەى واشنتۆن "بێزاری خۆى لە هەڵوێستى یەکێتى ئەوروپا نیشان داوە، کە هەوڵى دروستکردنى سیستەمێکى تایبەت دەدەن بۆ دەربازبوون لەسزاکانى ئەمریکا". گووتیشى "هەمووان دژى ئێرانێکى ئەتۆمی یەکگرتوون". هاوکات جۆن بۆڵتۆن، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکی گومانى هەبووە لەوەى یەکێتى ئەورۆپا سەرکەوتوو بێت لەدانانى ئالیەتێکى سنووردار بۆ مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ ئێران".
دووپاتیشی دەکاتەوە "یەکێتى ئەوروپا زۆرترین قسە دەکات و کەمتر کردار دەکات، ئەو پێشهاتەى چاودێری دەکەن".
No comments:
Post a Comment