Pages

Ads 468x60px

29 Sept 2018

مووشەکبارانی کۆنسۆلگەری ئامریکا، لە شاری بەسرە






مووشەکبارانی کۆنسۆلگەری ئامریکا، لە شاری بەسرە
میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆنسولخانەی ئامریکایان لە شاری بەسرە، دراوەتە بەر مووشەک.

دەگوترێ “عصائب اهل حق” گرێدراو بە سپای قودسی کۆماری ئیسلامی لە شاری بەسرە، ئەو هێرشەیان کردووە.
کۆنسولخانەی ئامریکا لە شاری بەسرە لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەسرەیە و، هەربۆیە دوای ئەو هێرشە ، کارمەندان و خەڵکی مەدەنی فڕۆکەخانەو هەروەها کۆنسولخانەی ئامریکا گوستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
بە پێی هەواڵی چەند ماڵپەری عێراقی، رۆژی هەینی ٦ی رەزبەر سێ مووشەک لە بەردەم باڵوێزخانەی ئامریکا لە شاری بەسرە کەوتووتە خوارەوە، بەڵام زیان وخەسارەتی گیانی نەبووە.
هێرش بۆسەر کۆنسولخانەی ئامریکا، لە شاری بەسرە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش خەڵکی ناڕازی لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتی عێراق، کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی”یان لە شاری بەسرە ئاگردا.
هەروەها پێشترش ئامریکا ڕایگەیاندبوو، هەرچەشنە هێرش و پەلاماری بۆ سەر بنکەکانی لە عێراق، لەو بارەوە کۆماری ئیسلامی و دەستوپێوەندییەکانی بە تاوانبار دەزانێ.
شیاوی باسە فەرماندە پلە بەرزەکانی سپای پاسداران بە ڕاشکاوی هەڕەشەیان لە ئامریکا کردووە کە بنکەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوین دەکەنە ئامانج

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates