خەسارەتەکانی لافاو لە ئێران یەکسانە بە خەساری شەڕی ئێران و عێراق
▫️ نوێنەرێکی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی لافاوەکەی ئەم دواییەی ئێرانی بەرابەر لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق زانیوە و گووتویەتی هەموو دارایی، کشتوکاڵ و ئاژەڵەکانی خەڵک کە ڕێگەی پەیداکردنی بژیو ژیانیان بوو لە ناو چووە و هەروەها ٣٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە خوزستان خەساریان بەرکەوتووە و کەڵکیان نەماوە.
▫️ هیدایەتوڵا خادمی، نوێنەری خەڵکی ئیزە و باغملک بە گووتنی ئەوەی بە نیشتنەوەی ئاوی لافاوەکەی خوزستان مەترسی پێوەدانی مار و دووپشک هەیە و ئاشکرای کرد بە گەرمبوونی کەش و هەوا دەبێ شوێنی تایبەت بۆ نیشتەجێکردنی لافاو لێدراوان دیاری بکرێت.
No comments:
Post a Comment