پۆمپئۆ: هاوخەمى ئەمریکییەکان بە قوربانیانی لافاوی ئێران ڕادەگەیەنم
▪️ مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ١٣ خاکەلێوە لە پەیامێکدا لە لایەن خەڵکی ئەمریکاوە هاوخەمی خۆی لەگەڵ قوربانیانی لافاوی ئێران دەربڕی.
▪️ لە پەیامەکەی پۆمپئۆدا هاتووە:
▫️ ڕوودانی ئەو لافاوانە جارێکی دیکە نیشانی دا کۆماری ئیسلامی چەندە لە کاروباری شارسازی و ئامادەبوون لە هەلومەرجی نائاساییدا نەزان و دەستەووەستانە.
▫️ کۆماری ئیسلامی دامەزراوە دەرەکییەکان تۆمەتبار دەکات بەڵام ڕاستی پرسەکە ئەوەیە بەڕێوەبەری خراپی ئەو ڕژیمە بووەتە هۆی ڕوودانی ئەو کارەساتە.
▫️ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تەنانەت ئەو چالاکە ژینگەپارێزیانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتی ئاوا چالاکییان ئەنجام دەدا، قۆڵبەست کردووە.
▫️ ئەمریکا لە ڕێگەی ڕێکخڕاوی خاچی سوری نێودەوڵەتی و هیلالی ئەحمەرەوە ئامادەیە هاوکارییە ماڵییەکانی بنێرێت بۆ قوربانیانی لافاو لە ئێران.
No comments:
Post a Comment